نێچیرڤان بارزانی: دیاریکردنی نێردەی تایبەتی ئیمارات لەهەرێم گرنگە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی وڵاتی ئیمارات کۆبووەوە و دانانی نێردهيهكى تايبه‌تى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به "هه‌نگاوێكى گرنگ" له قه‌ڵه‌م دا كه بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان ده‌دات.
رۆژی چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە سه‌عيد ئهلهاجرى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت و نێرده‌ى تايبه‌تى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى.
لە کۆبوونەوەکە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "هه‌ردوولا وێڕاى ستايشكردنى مێژووى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان، خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ برهوپێدانى زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن."
هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بوونى ياسايهكى هانده‌ر و ژينگه‌يه‌كى يارمهتيدهريان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، "به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند."
نێچيرڤان بارزانى وێڕای سوپاسکردنی سه‌رکردایه‌تی و حکومه‌تی ئیمارات بۆ "يارمهتيدان و پشتگيرييان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، ده‌ستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبه‌تى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به "هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا نيشان ده‌دات."
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات دووپات كرده‌وه كه نيسانى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيياندا له ئه‌بوزه‌بى، جه‌ختى له ناردنى نێردهيهكى تايبه‌تى ئيمارات بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمى كوردستان كردبووه‌وه. لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
له كۆبوونەوه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی و سه‌عيد ئهلهاجرى باسیان له دهرفهتهكانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان و كار و چالاكيى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد و لەبارەی ئاسۆى فراوانكردنيان له بواره جیاجياكاندا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان ته‌واوى ئاماده‌يى بۆ پێشكێشكردنى "هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه."
فرهچهشنكردنى ئابوورى، بوونى روانگهيهكى روون بۆ وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئابووريى به‌رده‌وام، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
