وادەى تۆمارکردنى ناوى هاوڵاتیان بۆ فەریزەى حەج درێژکرایەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



وادەى تۆمارکردنى ناوى هاونیشتمانییان بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەج بۆماوەى شەش رۆژ دریژکرایەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن تاوەکو 26ى ئەم مانگە لە پرۆسەکە خۆیان تۆماربکەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، بە مەبەستى رەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ هاونیشتمانییان بەبڕیارى وەزیرى ئەوقاف و بە هەماهەنگى لەگەڵ فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیاریی، ماوەى ناونوسین بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج درێژکرایەوە و ماوەکە لە کاتژمێر 12ى شەوى 26ى ئەیلول کۆتایی دێت.

رۆژى 10 ئاب ناونوسین و خۆتۆمارکردن بەشێوەى ئەلیکترۆنیی بۆ پرۆسەى حەج دەستیپێکرد، بڕیاربوو پرۆسەکە رۆژى شەممەى داهاتوو 20ى ئەیلول کۆتایی بێت بەڵام بەبڕیارى وەزیرى ئەوقاف ماوەى خۆتۆمارکردن دریژکرایەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵانى رابردوو لە رێگەى پڕکردنەوەى فۆڕم بەدەستى و لەبەرامبەر بڕێک پارە ناوى خوازیاران بۆ حەج تۆماردەکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار