کوڕەکەی ئەکبەر حاجی رۆستەم:  هۆکاری کوشتنى باوکم نازانین

یەک هەفتە لەمەوپێش



ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی دیاری سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە گوندی ئۆمەربل کوژرا. کوڕە گەورەکەی جەخت دەکاتەوە باوکی کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە و داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکات بە زووترین کات بکەرانی ئەم رووداوە بدۆزنەوە و سزایان بدەن.

 شەوی رابردوو، ئەکبەر حاجی رۆستەم، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە گوندەکەی خۆیان بەناوی ئۆمەربل، لە سنووری قەزای کفری کوژرا. تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە.

کۆچەر ئەکبەر، کوڕە گەورەکەی ئەکبەر حاجی رۆستەم، بە کەناڵ8ی راگەیاند، کە باوکی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس نەبووە. داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بە خێرایی تاوانباران دەستگیربکەن و ڕاستیی کوشتنەکە ئاشکرا بکەن. گوتیشی، لە کامێراکانی چاودێریدا دەرکەوتووە کە ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، ئۆتۆمبێلەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

عەلی جەمال قەدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان،  ئاماژەی لە سەرەتای رووداوەکەوە زانیارییان پێگەیشتووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نازانن و لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان.

ئەکبەر حاجی رۆستەم، جگە لەوەی کەسایەتییەکی دیاری سنووری ئیدارەی گەرمیان بوو، هاوکات کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بوو. کوژرانی ناوبراو کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار