وەزارەتی دارایی: داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادەیە

یەک هەفتە لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی هەناردەی نەوت گەیشتوونەتە کۆتایی، هاوکات بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نێدراوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی حەوتی ئامادەکردووە و چاوەڕێی نووسراوێک دەکات، تاوەکو بۆ بەغدای بنێرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وتى: داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادەیە، بەڵام دیار نییە چەندی ڕادەستی بەغدا دەکرێت، ئەم پرسە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلایی دەبێتەوە."
ئەنجوومەنی دەوڵەت دوای پێنج کۆبوونەوە بە نووسراوی فەرمی و بە 21 لاپەڕە بۆچوونی خۆی لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نارد، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر بدات.
دوێنێ دووشەممە کاتێ ئەنجومەنەکە وەڵامەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نارد چوار لاپەڕەی بۆ زیادکراوە و دەستکاری بەشێک لە ناوەرۆکەکەی کراوە و چەند بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە.
لەلایەکى دیکەوە، د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرکەوە اگەیاند، ئێستا بەرهەمی رۆژانەی نەوت 230 هەزار بەرمیلە. 50 هەزاری بۆ بەکاربردنی ناوخۆیە، ئەوەی دیکە بۆ هەناردەکردن رادەستی سۆمۆ دەکرێت. دەشڵێت، کێشەی مووچەش چارەسەر بووە.
رۆژی دووشەممە رێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا.
