لەسەر پرسى نەوت و داهات ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە

7 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارە سێ تەوەر گفتوگۆى لەسەر بکرێت.

سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند لە کۆبونەوەکەى ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.

هەر لە بارەی داهاتی نانەوتی، سەرچاوەیەکی باڵا وتى: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، لە بەرانبەردا دەبێت بەغدا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

دوێنێ لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووز (حەوت)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە بە زووترین کات ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی هەرێمی کوردستان تەواو بکات. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار