ئەمڕۆ دواین رۆژی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



بەڕێوبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى 26ی ئەیلولی 2025، کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە.

کاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربوو 20ی ئەم مانگە کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بێت، بەڵام دواتر وادەکەن بۆ 26ی ئەیلول درێژکرایەوە، تاوەکو دەرفەت بۆ ئەوانەش بڕەخسێنرێت کە نەیانتوانیوە لەو ماوەیەدا ناویان تۆماربکەن، بە گوتەی کاروان ستونی تەنیا لەو شەش رۆژەدا زیاتر لە شەش هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە.

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەمڕۆ کاتژمێر 12ی شەو پرۆسەی ناوتۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 87 هەزار کەس فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەیان پڕکردووتەوە و دواتر بە شێوازی تیروپشک ئەو ژمارەیە هەڵدەبژێردێت کە پشکی هەرێمی کوردستانە لە ناردنی حاجیان و ساڵانە نزیکەی 50 هەزار کەس رێگەپێدراوە فەریزەی حەج ئەنجامبدات.

بەرێوەبەرایەتیى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان و دەستەى باڵاى حەجى عێراق بڕیاریانداوە بۆ ساڵى داهاتوو هۆتێلى پێنج ئەستێرە و باشترین شوێنى مانەوە و خواردن بۆ حاجییان دابینبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار