بەپێى سایتی شەفافیەت داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی کەمی کردووە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



سایتی شەفافیەت دەڵێت: داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی بڕی 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 هەزار و 903 دیناربووە،  %85 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %15ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە ، 13 ملیار بەراورد بە مانگی پێشوو کەمی کردووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی  20-9-2025 تا 26-9-2025، بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار و 605 دینار بووە، كە %89 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %11ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ى کانونى یەکەمى ساڵى 2022، حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و ئێستا رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەکاتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار