کاراسوو: ئازادیی ئـ.ـۆ.جە.لان پێوانەی پرۆسەیەکە سوورین لەسەر ئەمە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا کاراسوو ئاماژەی بەوەدا بابەتی کۆبوونەوە و دەرفەتی ئازادیی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ پێوانەی نزیکایەتییە لە پرۆسەکە و گوتی: "یاسایەک کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕەتکاتەوە، هیچ نییە جگە لە بێمانایەتی."

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) موستەفا قەرەسوو لە مەدیا خەبەر تیڤی قسەیکرد، قەرەسوو لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی یەک لە کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە ڕەزا ئاڵتوونی کردەوە، هەروەها لە ٣٣هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنیدا یادی موسا عەنتەری کردەوە.

قەرەسوو لە بەرنامەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ گۆشەگیری بەردەوامی سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'، قۆناغی ئێستای پرۆسەکە، ئەو سزایانەی بەهۆی گوتنەوەی درووشمی کوردییەوە بەسەر یانەی ئامەد سپۆردا سەپێندرا و ڕۆژەڤە هەنووکەییەکانی دیکەی کرد.

'پێشەکەی بە ڕێز و شکۆوە لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتوون دەکەمەوە. هەڤاڵێتی تێکۆشانمان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا زۆر نزیک بوو، لە چەندین بوار و گۆڕەپاندا پێکەوە کارمان کرد. هەڤاڵ ڕەزا یەکێک بوو لە هەڤاڵانی دەستپێکی گرووپی ئاپۆیی لە ئەنقەرە. لە توزلوچایرەوە چەندین هەڤاڵمان بەشداری گرووپی ئاپۆیی بوون، دیارە کاریگەی هەڤاڵ ڕەزا لەمەدا زۆرە. سەرەتا عەلی دۆغان شەهیدبوو، دواتر هەریەک لە هەڤاڵان شاهین کلاڤوز، دۆغان کلچکایە شەهیدبوون. لەو هەڤاڵانە بوون کە بە کاریگەری هەڤاڵ ڕەزا بەشداری تێکۆشان بوون. لە ڕاستییدا ئەوان بەشداری هەڤاڵ ڕەزا ببوون؛ دەتوانین بەم شێوەیە باسیکەین.

هەڤاڵ ڕەزا لە پەیوەندیداناندا کاریگەریییەکی زۆری هەبوو، خاوەنی ئەو تایبەتمەندییەکی دەگمەن بوو کە مرۆڤی لەدەوری خۆی کۆدەکردەوە. ئەمەش وای دەکرد هەڤاڵ ڕەزا ببێتە کادرێکی پێشەنگ. سەرەتا لە توزلوچایر بەشداری کارکردن بوو، دواتر وردە وردە پێکەوە چوینە دیلۆک. من و شەهید کلچکایە لە ١٩٧٦ چوینە دیلۆک. پێوایە هەڤاڵ ڕەزا لە ئەیلوولی هەمان ساڵدا هاتە دیلۆک. لە دیلۆک لە بوارەکانی تێکۆشاندا هەڤاڵ ڕەزا کاریگەرییەکی مەزنی هەبوو. هەڤاڵێکی بەڕێکخستن و  کاریگەر بوو، ڕاستە لە قوتابخانەی سەرەتای پەروەردەی وەرگرتبوو، بەڵام لە توزلوچایر بەشداری نێو تێکۆشانی سیاسی ببوو. هەرخۆی توزلوچایر جێگەی زۆرترین کار و تێکۆشانی سیاسی بوو، پێی دەگوترا مۆسکۆی بچوک. خوێندنی سەرەتای خوێندبوو، بەڵام وەک دەزانرێت هەر لەسەرەتاوە سۆسیالیست بوو و دواتر لە ڕووی ئایدۆلۆژی و تیۆرییەوە پەرەی بەخۆیدا. هێندە ئایدۆلۆژی و تیۆریی بوو هەموان دەیانگوت زانکۆی خوێندووە. لە هەموو بوارێکی تێکۆشاندا سەرکەوتووبوو و لە هەموو جێگەیەک ئەرکێکی بەسەرکەوتووانە دەبردەسەر. بەهۆی ئەوەی ڕێکخستنی و کاریگەربوو گرووپی کۆدەکردەوە. کاریگەری لەسەر کادر و خەڵکەکە هەبوو هەموانی بەڕێکخستن دەکرد. بەم شێوەیە هاوکارییەکی مەزنی تێکۆشانی کرد. بەم تایبەتمەندیانەیەوە ڕەنگی دا بە تێکۆشان و بەهێزی کرد، شێوازێکی جیاوازی ڕێباز و کەسایەتی کەمال پیربوو.

نەک بە تەنها خۆی، بەڵکو بنەماڵەکەشی بەشدارببوون و هاوکارییەکی مەزنیان کرد. برایەک و دوو برازای شەهیدن. هەرخۆی هەڤاڵێک بوو کە دەووروبەرەکەی بەشدار دەکرد، لە ڕاستییدا توزلوچایر ئەو بەشدار بە تێکۆشانی کرد. یاد و یادەوەری زۆرمان پێکەوە هەیە، بەم بۆنەیەوە لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەڕێز و خۆشەویستی و پێزانییەوە یادی دەکەمەوە، بە دڵیناییەوە یاد و یادوەری بۆ هەمیشە بەنرخ دەبێت و لە تێکۆشانی ئازادییدا هەمیشە خاوەنداری لێ دەکەین و بە دڵنیاییەوە خەون و ئاواتەکانی بەدی دەهێنین.

بە هەڵسەنگاندنی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕەزادا، هەموو ئەو هاوڕێیانە بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە کە لە ٢٤ـی ئەیلوولی ١٩٩٦دا لە زیندانی ئامەد بە کوتەک سەریان پانکرایەوە و شەهیدبوون. ئەوان بوونە سیمبوڵی بەرخۆدانمان لە زیندان. لە زیندانی ئامەد هێرشێکی ئاوا دڕندانە لە دژی هەڵوێستی ئەو هەڤاڵانە گیرایەبەر. بۆیە گرنگە یادیان بکرێتەوە و یادەوەرییان بەهاکانی ئازادی تێکۆشانمانە. لەگەڵ یادکردنەوەیاندا پێویستە گەلەکەمان ئەوەیان زانیبێت، ئەو هەڤاڵانە بە ئەشکەنجە دڕندانەیانەیشەوە لە هەڵوێستی خۆیان پاشگەز نەبوونەوە.

بە کورتییەکەی تەڤگەری ئازادی، تەڤگەری ئاپۆیی، تەڤگەری پەکەکە بەم شێوەیە بووە و گەیشتووە بە ئێستا، تەڤگەرێکی ئاوا باوەڕبەخۆبوو. بەم بۆنەیەوە یادکردنەوەی شەهیدانمان گرنگە بەلامانەوە.

بەم نزیکایەتییە ئاساییە لە ڕێبەرێتی، پرۆسەکە بەرەوپێشەوە ناچێت

دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ شتێکی ئاساییە، نابێت وەک قۆناغێک یان بڕیارێکی سیاسی ببینرێت. ڕاستە دوای ساڵانێکی زۆر لەم کاتەدا ئەنجام درا لەم ڕووەوە گرنگە، بەڵام هیچ درووست نییە دیداری ڕێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە لێکبدرێتەوە. دەوڵەت باخچەلی پەیوەست بە ڕێبەرێتی گوتی، 'با ڕێکخستن هەڵەوەشێنێتەوە و لە پەرلەماندا قسەکات.'، ڕێبەرێتی فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی دەرکرد، داوایکرد تێکۆشانی چەکداری بوەستێندرێت؛ ئێمەیش بڕیارەکەیمان جێبەجێ کرد. بۆچی قسەکەی باخچەلی جێبەجێ نەکرا، بێگومان دەبێت ئەنجام بدرێت. وەک چۆن ئێمە هەموو شتێکمان کرد لە پێناو پرۆسەکەدا، دەبێت بەهەمان شێوەیە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیش هەموو پێویستییەکان جێبەجێ بکات، مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت و ببێتە خاوەن دەرفەتی ئازادی کارکردن. بەڵام تا ئێستا ئەمە نەکراوە. کاتێک بمانەوێت ئەمە بە پرۆسە ناوببەین، گەر باخچەلی بەم دەربڕینەی بناغەی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی لەم شێوەیەیی دانا... چونکە باخچەلی لێدوانێکی لەو شێوەیەیی دا؛ ڕێبەرێتیش وەڵامی دایەوە و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد. دەڵێت پرسێکی دەیان ساڵە چارەسەردەکەین کە پرسی کوردە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کە دڵی ئەو تێکۆشانەیە، بە ئێستایشەوە لە گۆشەگیریدایە. دەبێت بەمەش بگوترێت گۆشەگیری. بەڵێ، دیداری هەیە، پارێزەر و شاند دەچنە ئیمراڵی، بەڵام بەم شێوە دیدارانە پێشکەوتن لە پرۆسەکەدا درووست نابێت.

بووە ساڵێک، بەڵام بە ئێستایشەوە ڕێبەر ئاپۆ نەبووەتە خاوەن دەرفەتی ئازادی کارکردن و ناتوانێت لەگەڵ لایەنە جیاوازەکاندا کۆببێتەوە. ئەمە بە نزیکایەتییەکی نادرووست لە پرۆسەکە دەیبینین. ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە، نەدەبوو وەک کەسێکی ئاسایی سەیربکرێت. مەبەستمە بڵێم، بەم نزیکایەتییە ئاساییانە لە ڕێبەر ئاپۆ، ناتوانرێت پەرە بە پرۆسەکە بدرێت.

گەر دەوڵەت خواستی سەرکەووتنی پرۆسەیەکەی هەیە، ئەو کاتە دەبێت شێوازی خۆی بەرانبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕێت. ڕێبەرێتی دەڵێت، 'دۆخی من دەبێت بە درووستی لێکبدرێتەوە'. ڕێبەر ئاپۆیش بەم نزیکایەتییانەی بەرانبەری دەنوێنرێت ڕازی نییە. ئەم جۆرە نواندنەوەیە جێگەی باوەڕ نییە. ڕێبەر ئاپۆ نزیکایەتی جێ باوەڕ و دڵنیاکەرەوە نیشان دەدات، بەڵام نزیکایەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە بەم شێوەیە نییە، بەراستی جێگەی قبوڵکردنی کەس و گەل و دۆستەکانمان نییە. بەهۆی نواندنەوەی ئەم جۆرە نزیکایەتیانەی دەسەڵاتداری، هەندێک لایەن گومان لە پرۆسەکە دەکەن و نیگەرانن. پاشان دێن و ئێژن، 'دەربارەی پرۆسەکە ڕاپرسیمان کردووە؛ چەنێک پشتگیری هەیە و نیە...'، شتگەلی لەم شێوەیە دەرەبڕن. گەر ئێوە نزیکایەتییەکی وا نیشان نەدەن کە ئەم پرۆسەیە چەندە گرنگە، بێگومان کەموکوڕی هەیە لە تێگەیشتن لە پرۆسەکە. بۆیە بە دڵێناییەوە دەبێت دەسەڵاتداری نزیکایەتی خۆی لە پرۆسەکە بگۆڕێت.

پێویستە پەرە بە چالاکییەکان بدرێت بۆ ئازادی ڕێبەرێتی

وەک ئاشکرایە، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرێتی و هاتنەدیی ئازادیی ڕێبەرێتی، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەرێتی' بەڕێوەدەبرێت. ١٠ـی تشرینی یەکەم دەستی پێکرابوو، لە ساڵیادی هەڵمەتەکەداین.

بێگومان لەم ساڵیادەدا گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک پشتگیری لەم هەڵمەتە دەکات، بۆ بەهێزکردنی هەڵمەتەکە چالاکی بەڕێوەدەبات. هەرخۆی ئەم هەڵمەتە؛ هەنگاوی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی، سەرەتا دۆستانمان لە ئەورووپا دەستیان پێکردبوو و ئەنجامی گرنگیشیان بەدەستهێنابوو، کاریگەرییەکی بەهێزی دروستکردبوو. لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەورووپا لە زۆرێک لە گۆڕەپانەکان چالاکی ڕێکدەخرێن، کە پشتگیری لە هەنگاوی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی دەکەن. پێویستە بەشدارییەکی بەهێز لەم چالاکییانەدا هەبێت. کەموکوڕییەکی تریش ئەوەیە کە بەشداریکردن لە چالاکی لەم شێوەیە لاوازە، یاخود چالاکیی زۆر بۆ ئازادیی ڕێبەرێتی ئەنجام نادرێن.

بەڵێ چالاکی دەکرێن، درێژە بە تێکۆشان دەدرێت، هەوڵ بۆ ئازادیی ڕێبەرێتی دەدرێت. بەڵام پێویستە زیاتر ببێت. زیاتر نیشانبدرێت، تاوەکو لە مژاری ئازادیی ڕێبەر ئاپۆدا پێشکەوتن ڕووبدات. وابکەین کە لەم مژارەدا هەنگاو بنرێن. چونکە ئازادیی ڕێبەرێتی مژاری تێکۆشانە، پرسێکی تێکۆشانە. دۆخێک نییە کە لە خۆیەوە ڕووبدات.

لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا هەموو هەنگاو و پێشکەوتنێک بە تێکۆشان بووە. لە مژاری ئازادیی ڕێبەرێتیشدا ئەوەی پێشکەوتن دێنێتە کایەوە، تێکۆشانە. هەربۆیە لە ساڵیادی ١٠ـی تشرینی یەکەمدا بانگەواز بۆ گەلەکەمان دەکەم، کە خاوەندارێتی لەم هەنگاوە بکەن، ئەو چالاکییانە ئەنجامبدەن، کە هەنگاوەکە بەهێزدەکات.

پێویستە ئامانجی پرۆسەکە و بەرنامەکەی ڕوون ببێت، دۆخی نادیار لاببرێت

سەبارەت بە قۆناغی هەنووکەیی دەتوانین هەندێک شت بە ڕوون و ئاشکرایی بڵێین. سەرۆکانی پەرلەمان کاتێک لە کۆمیسیۆن قسەیان کرد، باسیان لەوە کرد، کە پێویستە ناوی ئەم پرۆسەیە بهێنرێت، ناوی لێ بنرێت. واتا ئەگەر ببێتە پرۆسەیەک، پێویستە ئامانج و بەرنامەکەی ڕوون بێت، ڕای گشتی لەوە ئاگەداربێت کە چی دەکرێت، هەموو جۆرە دۆخێکی نادیاری ئەم پرۆسەیە لاببرێت. بەڵێ، هێشتا کۆمیسیۆن هەیە، دەسەڵات دەڵێت، 'ئێمە خاوەندارێتی لە پرۆسەکە دەکەین، ئێمە پرۆسەکە بە خوشک و برایەتی دەگەیەنینە ئەنجام' بەڵام بەڕاستی شتێکی بەرچاو، هەنگاوێکی ئاشکرا بوونی نییە. یاخود هەنگاوێک، کە کاریگەری لەسەر پرۆسەکە هەبێت، پرۆسەکە بەرەو پێش ببات نەنراوە.

ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی نا، پەکەکە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێنا، تێکۆشانی چەکداری ڕاگیرا. پێویستە بچێتە ڕۆژەڤەوە، قسەی لەسەر بکرێت. پێویستە مافەکەی بدرێت، سڵاوبکرێت. لەبەرامبەریدا دەسەڵات چ هەنگاوێکی نا؟ ئەنجامدانی چەند دیدارێک، بە مانای هەنگاوێکی جددی نایەت.

بەڵێ، ئێمە بە ئەرێنی دەیبینین، وەکو گۆڕانکارییەک دەیبینین؛ بە بچووکی نایبینین بەڵام لە بەرامبەر ئەو هەنگاوانەی، کە تەڤگەری ئازادی ناونی، لە بەرامبەر ئەو کارەی کە ئێمە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ کردوومانە، ئەوەی دەوڵەت کردوویەتی، شتی زۆر گرنگ نییە. ناڵێین گرنگ نییە، بەڵام لە مژاری دیموکراتیکبوون و چارەسەریی پرسی کورددا، لە مژاری خاوەندارێتی لە ڕای گشتی لە پرۆسەکەدا، ئاشکرایە کە شتی پێویست نەکراون.

هەر بەو هۆیەوە ساڵێکە پرۆسەکە هەیە؛ شەڕ ڕاگیر، کۆمەڵگەش چاوەڕوانی هەیە. بەڵێ، پێشکەوتنێک ڕووی نەدا، بەڵام چاوەڕوانییەکە هێشتا بەردەوامە. هێشتاش چاوەڕوانییەک هەیە؛ ئاخۆ چی ڕوودەدات، چۆن دەبێت، قسەوباسێک لەم بارەیەوە هەیە. ئەم دۆخە هەیە. واتا وەکو ساڵێک یان دوو ساڵ لەمەوبەر دۆخێکی شەڕ، ئەو ژینگە سیاسییە، ئەو گرژییە بوونی نییە. نەرمبوونێک لە ژینگەی سیاسیدا هەیە. واتا، لانیکەم لەنێوان تەڤگەری ئازادیی کورد و دەوڵەتدا لە ڕووی شەڕەوە نەرمبوونێک هەیە.

هێرشەکانی سەر جەهەپە، پرۆسەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە

بێگومان سەبارەت بە کێشەی تریش لە تورکیا، بارودۆخگەلێک هەن، کە دەبنە هۆی نیگەرانیی جددی. سەپاندنی قەیومەکان لە شارەوانییەکانی جەهەپە، دەستگیرکردنەکان، ئەو شتانەن کە پرۆسەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە. ئێمە دەمانەوێت پرۆسەکە بەرەو پێش ببەین. لەو بابەتەشدا مکوڕین. ڕێبەر ئاپۆش مکوڕە. بەڵام کاتێک شتی لەم شێوەیە بەسەر جەهەپەدا دەهێنن، بەو هۆیەوە لایەنی جیاواز لێپرسینەوە دەکەن. کاتێک دەوترێت، 'دوای ساڵێک بارودۆخ چۆنە؟' پێویستە ئەمەش بوترێت.

دوای تێپەڕینی ساڵێک پێویستە ئەمە بوترێت: ئێمە هەنگاوی گرنگمان نا. کاریگەریشی هەبوو، دەیبێت. بێگومان دەیبێت. تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەناو ڕای گشتیدا بڵاوبوونەوە. لەبەرئەوە کۆمەڵگە بینی کە ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە بابەتی دیموکراتیکبوون، چارەسەریی پرسی کورددا خاوەن تێڕوانین و پڕۆژەی زۆر گرنگن. خاوەندارێتییەکی گرنگ ڕوویدا، بەهای پێ درا. ئەمە گرنگە.

قسەکانی باخچەلی بە نیوەچڵی مایەوە، هەنگاوێکیش نەنرا

تاوەکو ئاستێک کاریگەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کرد. هێشتا ئەم پرۆسەیە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، لە هەموو شوێنێک بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. کاریگەرییەکی لەم شێوەیەی هەیە. هێشتا چاوەڕوانییەکی لەم شێوەیە هەیە، ئاخۆ 'لە کۆتایی ئەم پرۆسەیەدا چی ڕوودەدات' و لە ئاستێکی گرنگدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. بەڵام لەم پرۆسە یەک ساڵییەدا ناتوانرێت بوترێت پێشکەوتنی زۆر گرنگ ڕوویداوە. لەم بارەیەوە کێشەی جددی هەن. یانی، ئەو هەنگاوانەی لە ماوەی ساڵێکدا دەبوایە بنرێن، نەنران.

ساڵێک کەم نییە. بۆ چارەسەرکردنی پرسی لەم شێوەیە کات زۆر گرنگ و بەهادارە. هەروەها هەندێک لایەن هەڵسەنگاندن دەکەن، دەڵێن، 'ئەگەر لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت، ئەوا ئاژاوەگێڕی ڕوودەدات، دۆخی نەرێنی ڕوودەدات، پرۆسەکە ژەهراوی دەبێت'، ئەمانە ڕاستن.

جارێکی تر ئەمە دەڵێم. لەم پرۆسەیەدا پێویستبوو قسەکانی باخچەلی بهاتنایەتە دی. بەڵام نەهاتنە دی. ئەمە بە مانای چی دێت؟ ئەو قسانەی کە سەرەتا وتران، جێبەجێ نەکران. هێشتا قسەکانی سەرەتای بە نیوەچڵی ماونەتەوە. دوای ساڵێک، ئێمە دەمانویست پێشکەوتنی گرنگتر ڕوویاندابوایە. ئێمە ئەوەمان دەویست.

لە ماوەی ساڵێکدا، ئێمە بەرپرسیارێتییەکانی خۆمان لە ئاستێکی گرنگدا بەجێهێنا

ئێمە لەو بارەیەوە بانگەوازمان کرد، بەڵام حکومەت و دەوڵەت هەنگاوێکی نەنا. بەو هۆیەوە، ئەمە بووە هۆکاری پرسیار و نیگەرانیی 'ئاخۆ دەوڵەت بەڕاستی دەیەوێت ئەم پرسە چارەسەر بکات'. بەڵام ئێمە بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە هێشتا هەوڵدەدەین. مامەڵەی ئێمە بەم شێوەیەیە. ئێمە کۆتاییمان بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە هێنا. بەڵێ کۆتاییمان پێهێنا. لەبەرئەوەی وەکو ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێدا، دەبوایە کۆتایی پێ بهێنرێت.

لە لایەکی ترەوە، ئێمە لە بەرامبەر تورکیا، دەستمان لە تێکۆشانی چەکداری هەڵگرت. ئەمەش لە قسەدا نەمایەوە. باوەڕمان پێهێنا و ئەنجامماندا. بە باوەڕی ئێمە دیموکراتیکبوونی تورکیا، سیاسەتی دیموکراتیک، ڕاسترین ڕێگەیە، تێکۆشانی سیاسی ڕاسترین زەمینەیە، بەو باوەڕییەوە ئەوەمان کرد.

ئەگەر لەم ڕووەوە قسەی لەسەر بکرێت، ئێمە لە ماوەی ساڵێکدا بەرپرسیارێتییەکانی خۆمان لە ئاستێکی گرنگدا بەجێهێنا. دەمەوێت ئەمە بە تایبەت ئاماژە پێ بدەم.

پێویستە پەرلەمان لەمەودوا یاساکانی دیموکراتیکبوون ئامادە بکات

پەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە. دەتوانێت پرسێکی گەورەی لەم شێوەیە، پرسی سەدساڵە چارەسەر بکات. بە بەشداربوونی پەرلەمان ئەم پرسە چارەسەر دەبێت. هەربۆیە ڕێبەرێتی لە ساڵی ٢٠١٢، ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ـش بەردەوام دەیگوت، 'با پەرلەمان بکەوێتە کار، کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان دابمەزرێت، خەریکی ئەم مژارە بێت، پێشنیار بکات بۆ چارەسەری، پڕۆژە دیاریبکات'. چارەسەری پرسەکە لەلایەن پەرلەمانەوە بەتایبەتی داخوازیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لەبەرئەوەی ئەو ئۆرگانانەی کە نوێنەرایەتی گەلی تورکیا دەکەن، بە هەڵبژاردن دیاری دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار