هەسەدە: پیلانێکى د.ا.عـ..ـشمان پوچەڵکردەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕایدەگەیەنن پیلانێکی شانە بەکرێگیراوەکانی داعشیان پووچەڵکردەوە و سێ ئەندامی شانەکەیان لە گوندەکانی دێرەزۆری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر دەستگیرکردوە.
هەسەدە بەیاننامەیەکی گشتی بڵاوکردەوە و پووچەڵکردنەوەی پیلانێکی شانە بەکرێگیراوەکانی داعش لە ئەلتەکیحی، لە لادێی دێرەزۆری ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛
وتیشی: "بەهۆی هەوڵە ئەمنی و سەربازییە بەردەوامەکان، هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات، توانیان شانەیەکی تیرۆریستی کە پێکهاتبوون لە سێ ئەندامی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە شارۆچکەی ئەلتەکیهی لە ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزۆر دەستگیربکەن".
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
پیلانی تیرۆریستی داعش پوچەڵکرایەوە، سێ ئەندام لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیرکران
بەهۆی هەوڵە ئەمنی و سەربازییە بەردەوامەکان، هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات، توانیان شانەیەکی تیرۆریستی کە لە سێ ئەندامی داعش پێکهاتبوون لە شارۆچکەی ئەلتەکیهی لە لادێی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر بکەن.
ئەو ئۆپەراسیۆنە دوابەدوای چاودێری وردی جموجۆڵی ئەندامانی شانەکە بوو، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. هێزەکانمان گەمارۆیەکی توندی ئەمنییان بەدەوری شوێنەکەیاندا سەپاند و بەبێ هیچ زیانێکی گیانی دەستگیریان کرد.
لە میانی ئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەک و بەڵگەنامەیەکدا گیرا کە سەلماندنی پەیوەندیی ئەو ئەندامە دەستگیرکراوانە بە داعش و پشتڕاستکردنەوەی تێوەگلانیان لە پلاندانان بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان کە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە.
ئێمە هێزەکانی سوریای دیموکرات، پابەندبوونی نەگۆڕی خۆمان بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش و شانە نووستووەکانی و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ناسەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتدەکەینەوە. جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی و مرۆیی خۆمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکانیان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
