پەروین بوڵدان: بەم نزیکانە دەچینە لاى ئـ.ـۆ.جە.لان

2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بوڵدان لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند بەم نزیکانە دەچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن.
په‌روین بوڵدان، ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵیی ده‌م پارتی‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌یان و په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی و هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ده‌م پارتی و به‌شێكی دیكه له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ل ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوسان دا.
په‌روین بوڵدان وتی، به‌م نزیكانه جارێكی دیكه وه‌فده‌كه‌یان سه‌ردانی ئمیراڵی ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
له‌باره‌ی دیداره‌كه‌یشیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، په‌روین بوڵدان وتی، ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ گیانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دێته‌وه‌و جارێكی دیكه‌ش له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دیداریان ده‌بێت.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی داواى ئازادکردنى ئۆجەلانى کرد‌و وتى: "دەبێت هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان ئیدی هەمواربکرێتەوە. ئەوەی گوترا، گوترا. دینامیک و ئەکتەری سەرەکی ئەم پرسە لە ئێستادا لە زیندانی ئیمراڵیدایە. لە ژوورێکی ١٢ مەتر چوارگۆشە دیپلۆماسییەکی زۆرگرنگی ئاشتی بەڕێوەدەبات. ماوەی ٢٦ ساڵە زیندانی کراوە، ٢٦ ساڵە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگادا پچڕاوە. بەڕێز ئۆجالان لە پرسی دیپلۆماسی ئاشتییدا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە دەکات و ئەمەش زۆر بەهادارە. دەبێت ئیدی هەلومەرجی پەیوەندی ئازاد و کاری ئازاد بۆ بەڕێز ئۆجالان درووست بکرێت.
"دەبێت لە پەرلەمان یاساکانی ئاشتی بخرێنە بەرنامەی کارەوە. یاسایەکی وەها دەربکەن کە یاساکانی ئاشتی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمە ئەو قۆناغەیە کە دەربازی بووینە. بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بە سەرکەوتن بگەیەنێت، دەبێت یاسا دەربکات و ژێرخانی بۆ بنیات بنرێت."
