ئەمەریکا لەرۆژئاواى کوردستان بنکە سەربازییەکانی بەهێزتر دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئەوەی پنتاگۆن بڕیاری کەمکردنەوەی سەربازەکانی دا لە عێراق، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا بلۆکی چیمەنتۆ و کەرەستەی هەڵکەندنیان گواستوەتەوە بۆ بنکەی قەسرەک لە باکوری حەسەکە، گواستنەوەکەش لە ڕێگەی دەروازەی سنوری ئەلوەلیدوە بوە کە هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنچشەممە، روانگەی سوری ئاشکرای کردوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە حەسەکە، لە هەوڵی بەهێزکردنی بنکەکانیایەتی و ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی سنوری هێزەکانیان لە ناوچەکەدا
ئەمە یەکەم کاروانی گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی نییە بۆ ئەو بنکەیە، ڕۆژی 29ی ئەیلولیش، 25 بارهەڵگری تری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتنە بنکەی قەسرەک لە حەسەکە، کە بە هەمانشێوەی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە پێداویستیەکانیان گواستبوەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بارهەڵگرەکان کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان تێدابوە، مەبەست لێی بەهێزکردنی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمە لە کاتێكدایە، دوێنێ پنتاگۆن رایگەیاند؛ هیزەکلانیان لە عێراق کەمدەکەنەوە و لە پێنج هەزار سەربازەوە بۆ دوو هەزار سەرباز.
