مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر دەکات
.jpg)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کورد، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان لە رۆژانی داهاتوودا، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' سەردانی هەولێر دەکات چاوەڕوان دەکرێ لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە.
هێشتا ئەجێندای سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی بۆ هەرێمی کوردستان دیار نییە.
ئەگەر ئەم سەردانە ئەنجامبدرێت دەبێتە سێیەم سەردانى مەزڵوم عەبدى بۆ شارى هەولێر، پێشتر و لە ناوەڕاستى مانگى یەکى ئەمساڵ مەزڵوم عەبدى لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانى کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە دواى سێ رۆژ لە سەردانى نوێنەرى بارزانى بۆ رۆژائاواى کوردستا هات.
جارى دووهەم لە ٢٤- ٤ ى ئەمساڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرى دەرەوەی فەڕەنسا، لە هەولێر کۆبوونەوە و بارودۆخی نوێی سوریا و رۆڵی فەڕەنسایان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
