ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک

3 كاتژمێر لەمەوپێش



مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەكۆی "ئێكس" نوسویەتی: خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە نێردەی تایبەتی ئەمریکا باڵیۆز تۆم باراک و ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا. 

کۆمەڵێک بابەتمان تاوتوێ کرد، کە ئامانجیان پشتیوانی تەواوكاری سیاسییە لە سوریاو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات، لەگەڵ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا و زامنكردنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.

سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و باڵیۆز باراک رۆڵێکی راستگۆ و کاریگەریان گێڕاوە بەرامبەر گەلی سوریا لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ سوریا و هەموو سوریاییەکان، ئێمە لەسەر ئامانجەکەمان جێگیرین کە خۆی لە سوریایەكی یەکگرتوو بۆ هەموو سورییەکان دەبينێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار