شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و حکومەتی شەرع ڕویدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە کەمێک لەمەوبەر شەڕ و پێکدادان و توندوتیژى لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و حکومەتی ئینتقالی لە جەرگەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفی ڕویداوە.
هێزه‌كانی دیمه‌شق ده‌ستیان به هێرش بۆ سه‌ر دو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب كرد‌و شه‌ڕڤانان به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی حكومه‌تی كاتیی سوریا ده‌ڵێت: جوڵه‌كانی سوپاكه‌یان له حه‌ڵه‌ب له چوارچێوه‌ی پلانێكدایه بۆ جێگیركردنی هێزه‌كانیان له هه‌ندێك له به‌ره‌كانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
هاوکات ڕوانگەى سورى ڕایگەیاند ناڕەزایەتییەکان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود پەرەدەسەنن و هێزەکانی ئاسایشی گشتی گازی فرمێسک‌ڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقێنن.
بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دژی گەمارۆی سەپێنراو و داخستنی دەروازەکانی گەڕەک نزیکەی ١٥ کەس بریندار بوون.
هاوکات وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، لە شاری قامیشلۆ خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی بەڕێوەچووە.
لە دیمەنێکی بێوێنەدا، دانیشتووانی ناوچەکە تانکەرێکی ئاویان هێنایە گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازی فرمێسک‌ڕێژ، هەروەها ئاویان بەسەر ئەو خۆپیشاندەراندا ڕشاند کە بەهۆی ئەو گازە فرمێسکڕێژە قورسەی کە ئاراستەیان کرابوو، کاریگەرییان لەسەر بوو.
دانیشوانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئێشرەفییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەریان ڕژانە سەر شەقامەکان، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق چەکی قورسیان لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە جێگیرکرد.
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق پێش ئەوەی چەک لە دەوری ئەو دوو گەڕەکە جێگیر بکەن، بە ستوونی زەوی هەموو دەرگا و دەرگاکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونیان گرت، خەڵک لە شەقامەکاندا دەستی کرد بە بەرخۆدان.
