هەسەدە و حکومەتی کاتى سوریا رێککەوتن

8 كاتژمێر لەمەوپێش




کۆبوونەوەی وەفدی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا کۆتایی هات و وەزیری بەرگریی سوریا رایگەیاند: لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ رێککەوتووین.

مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت، لە دیمەشق لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆبووەتەوە و بڕیار لەسەر ئاگربەستێکی سەرتاسەری دراوە. 
 
وەزیری بەرگریی سووریا ئاماژە بەوە دەدات، راگرتنی شەڕ هەموو پێگە سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە. 

مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حکومەتی سوریا، رایگەیاند کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێ لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ئەبو قەسرە لە لێدوانێکدا کە لە دیمەشقی پایتەختەوە بڵاوی کردەوە، وتی: "کەمێک لەمەوبەر لە دیمەشقی پایتەخت چاوم بە بەڕێز مەزڵووم کۆبانێ کەوت و رێککەوتین لەسەر راگرتنی تەواوەتیی تەقە لە سەرجەم میحوەر و خاڵە سەربازییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا."

وەزیری بەرگری جەختیشی کردەوە کە "جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە دەستبەجێ دەست پێدەکات."

ئەم راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە وەفدێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەزڵووم کۆبانێ، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار، لە دیمەشقن.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵووم عەبدی چووە دیمەشق و میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی ڕاگوزەری سووریا کۆبووەتەوە. تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان، وەستاندنی یەکجارەکی شەڕ بوو لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب. 

شەوی ڕابردوو (دووشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2025)، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی نوێی سووریا هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی هەردوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود) و شەڕەکە تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 07ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەردەوام بوو. 

وەزارەتی بەرگرییی سووریا هەسەدەی تۆمەتبار کرد، بەڵام هەسەدە بە ڕاگەیێندراوێک وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکان، ئاڵۆزییەکانی خستە ئەستۆی هێزەکانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی ڕاگوزەری سوور

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار