دەم پارتى: ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەینێ دەمیرتاش ئازاد بکرێت 

7 كاتژمێر لەمەوپێش



لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەماندا هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری  قسەیکرد و وتی: کاتی پەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی و سیاسی هاتووە. پێویستە یاسای دیموکراتیک دابڕژێرێتەوە و بە دڵنیاییەوە دەبێت کۆمیسیۆن گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرێت. هەروەها  ڕایگەیاند پێشبینی دەکەن بڕیارەکە سەبارەت بە دەمیرتاش ئەمڕۆ یان سبەی جێبەجێ بکرێت.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی پارتەکەی لە پەرلەماندا قسەیکرد، چالاکوانانی ژنی ڕێپێوانەکەی تەژەئا بەشداری کۆبوونەوەکەبوون و لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان گوتەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، حاتمئۆغولاری وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاتیمۆغولار وتی، "ئەمڕۆ یان سبەی پێشبینی دەکەین بڕیارەکانی ECHR جێبەجێ بکرێن و ویژدانی خەڵک ئاسوودە بێت. هیوادارین لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن".

تولای حاتەم ئۆغوللاری پاش سڵاوکردن لە بەشداربووانی ژنی ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دکەین"، سەرنجی خستەسەر ئێستایی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بە تایبەت ڕاوەستەی لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن کرد. تولای حاتەم ئۆغۆلاری گوتی: "لە کۆی ١٣ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆندا هەموو کەسانەی قسەیانکرد جەختییان لەسەر بابەتی هاوڵاتیبوونی یەکسان و مافە دیموکراتیکییەکان کردەوە و داوای هەنگاونانی یاساییان کرد. داخۆ دەوڵەت و دەسەڵاتداری بۆ ئەو پرسە بەنیازە کەی هەنگاو بنێت؟ پەیوەست بەم پرۆسەیەوە چارەنووسسازترین هەنگاوە. نابێت ئەو هەنگاوانەی بەڕێز ئۆجالان و ڕێکخستنەکەیمان بیربچێت کە بۆ پەرەدان بە پرۆسەکە هەڵیانگرت. دوابەداوی دامەزراندنی کۆمیسیۆن ئیدی کاتی ئەوەیە بپەڕینەوە بۆ قۆناغی یاسایی و سیاسی. لە پێناو ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکییدا دەبێت یاسای دیموکراتیکی بنووسرێتەوە. دەبێت بەبێ درەنگ کەوتن کۆمیسیۆن گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرێت."

تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەکردەوە کلیلی سەرەکی چارەسەری بە گوێگرتن لە ڕێبەر ئاپۆ دەبێت کە بەردەنگ و کارەکتەری سەرەکی پرۆسەیەکە، گوتی: "بۆیە بۆ دڵنیابوونەوەی کۆمەڵگە لە پرۆسەکە پێویستە دەسەڵاتداری ئەو هەنگاوە بنێت. بێگومان بە گوێگرتنی کۆمیسیۆن لە بەڕێز ئۆجالان، پرۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە."

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی بەبیری هێنایەوە کە دوای دوو ڕۆژی دیکە ٢٧ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا تێپەڕ دەبێت و وتی: "بانگەوازی ٢٧ی شوبات بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم هەنگاوێکی بەهێزە. بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٧ ساڵە بە بەردەوامی لە دژی ئەو کەسانەی گەلان لە دژی یەکتر بەکار دێنن بە پیداگرییەوە بەرگری لە ئاشتی دەکات. بۆیە مافی هیوا دەبێت بۆ بەڕێز ئۆجالان دانی پێدا بنرێت. مافی هیوا خاڵێکی یاساییە کەچی لەبەرنامەدا نییە. یەکێک لە پێوانە یاساییە جیهانییەکانە. لە ١٧ی ئەیلول کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری خۆی سەبارەت بە مافی هیوای ڕاگەیاند. سەبارەت بەم بابەتە چاوەڕوانییەکانی خۆی لە کۆمیسیۆن و پەرلەمان ڕاگەیاند. ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگە و دەبێت وڵامی جددی ئەم چاوەڕوانییە بدرێتەوە. ئێوە ناتوانن بۆ هەمیشە دەرگاکە دابخەن و کلیلەکە فڕێ بدەنە دەریاوە. پرۆسەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی تەنیا بە سەرلەنوێ بیرکردنەوە، ڕێکخستنەوە و خاوەنداری لەم ڕوانگەیە دەتوانرێت بەدی بێت. گەڕاندنەوەی مافی هیوا دەبێت وەک هەنگاوێکی بەپەلە بخرێتە ڕۆژەڤەوە."

بابەتێکی دیکەی قسەکانی تولای حاتەم ئۆغوللاری بارودۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو. هاوسەرۆکی دەم پارتی وتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بووەتە هیوایەکی جێگرەوە دژ بە دەسەڵاتداری، ناوەندگەرایی و پیاوسالاری لە ناوچەکەدا. بە ئازادیی ژنان، سیکۆلاری، پێکەوەژیانی فرە کولتوری و نەتەوەیی، نەک تەنها وەک مۆدێلێک بۆ سووریا، بەڵکو دەبێت وەک مۆدێلێکی  هەمە لایەنە سەیر بکرێت و پشتگیری لێبکرێت کە دەتوانێت چارەنووسی خراپی تەواوی ناوچەکە بگۆڕێت. لە کاتێکدا ئێمە سەبارەت بەم بابەتانە قسە دەکەین، ڕووداوەکان لە حەلەب ڕوودەدەن، دڵنیام ئێوەش بەدواداچوونتان بۆ کردووە لە ئێستادا گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لەلایەن گروپەکانی ئیدارەی کاتی دیمەشقەوە گەمارۆدراون، و هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.

حاتەم ئۆغوللاری بەنگەوازی لە حکومەتی کاتی کرد دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆکان بێنێت و ڕایگەیاند: "لەگەڵ کورد دانوستان مەرجە نەک شەڕ. ڕێککەوتن سوود بە سووریا دەگەیەنێت، شەڕ و خوێنڕشتن کۆتایی پێ دێنێت، بۆیە دەبێت دەستبەجێ هەڕەشە و هێرشەکان کۆتایی پێبێت."

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەت نەبووەتە مەترسی بۆ سەر تورکیا و نابێت وەک هەڕەشە سەیر بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە وەک خاکی خوشک-برایەتی و ئاشتی سەیر بکرێت. خەڵکی ڕۆژئاوا دەڵێن ڕێز، دیالۆگ و دیموکراسی خوجێی. ئەمە مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دیمۆکراتیکە کە گەلی تورکیاش بەهێزتر دەکات. بۆیە ئەگەر هێڵێکی دیالۆگ و ئاشتی لەگەڵ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت، ئەوەش ئەمەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو لایەک دەبێت و هەموو لایەک پێی سوودمەند دەبن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار