پەروین بوڵدان: چاوەڕێین شاندێکى پێنج کەسی بچێتە ئیمرالى

7 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان ڕایگەیاند چاوەڕندەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا شاندێک کە لە پێنج کەس پێكدێت سەردانی ئیمراڵی بکات، ئاماژەی بەوەشدا ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕیی ئەوەیە کۆمیسیۆن دەستبەجێ بچێتە لاى ئەوو هاوکاری لە خێراکردنی پرۆسەکە بکات.
پەیوەست بە ئێستای پرۆسەکە پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەشداری بەرنامەی 'گوندەم'ـی مەدیا خەبەر تیڤی بوو. بوڵدان دەربارەی دیدارەکەی ٣ـی تشرینی یەکەم کە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام درا زانیاری خستەڕوو.
پەروین بوڵدان گوتی: "وەک شاندەکە سەردانی ئیمراڵیمان کرد. بەڕێز ئۆجالان چالاک، بە مۆراڵ و بە خۆ باوەڕبوو. دیدارێکی درێژ و بەرهەمدارمان ئەنجام دا. ئۆجالانێکی تەندرووست، بە بڕیار و بە جۆشمان بینین."
بوڵدان ڕایگەیاند لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵییدا دیدارێکی کورتیان پێکهێناوە و ئەمەی گوت: "هەڤاڵ حامیلی یەڵدر نەشتەرگەرییەکی بچووکی تێپەڕکردبوو، بەڵام کاتێکی هاتنی ئێمەی بیست بەشداری دیدارەکە بوو. تەندرووستی زیندانییەکانی دیکەش باش بوو. لە هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالاندا هێشتا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە."
بوڵدان لە هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەکە ئەمەی گوت: "ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن پرۆسەکە پەکی کەوتووە دوورن لە ڕاستییەوە. هەرچەندە لەسەرخۆیش بێت، بەڵام پرۆسەکە بەردەوامە. باشترکردنی هەلومەرجی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە. کاتێک هەلومەرجەکە گۆڕا دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەشدری پرۆسەی ئاشتی ببێت."
'دەبێت هەردوولا بە خێرایی پێکەوە هەنگاو بنێت'
بوڵدان باسی لەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ لە کۆتا دیداردا گوتی پرۆسەکە لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە و ئەمەی گوت: "بەڕێز ئۆجالان گوتی پێویستە پێکەوە هەنگاوی گرنگ بگیرێتەبەر، بە گرنگی تیشکی خستەسەر بابەتەکە. هۆشداریشیدا لەوەی گەر پێکەوە هەنگاوەکان نەگیرێتەبەر، ئەوا گرووپ و لایەنە دژەکانی پرۆسەکە بەهێزتر دەبن، هەموو کاتێک ئەم هۆشدارییە ئەدات.
هەڵسەنگاندنی ئەوانەی کە دەیانەوێت پرۆسەکە تێکبدەن و ڕێگری بۆ درووستکەن و تا ئاستی کودەتاش دەکرێت بڕوات. دەمەوێت بڵێم نابێت پرۆسەکە دوابخرێت، پێویستە پێکەوە هەنگاوی خێرا بنرێت و ئاوا خاو بەڕێوەچوونی پرۆسەکە جێگەی 'مەترسییە'. لە دیدارەکاندا هەمیشە جەخت لەسەر ئەمە کراوەتەوە. شێوازی کارکردنی کۆمیسیۆن ڕەخنە دەکەین. هەمووکات دەڵێین دەبێت هەنگاوی پێویستی یاسایی بنرێت و گرنگە بۆ هەموارکردنەوەی یاساییش راوەستە بکات. پێویستە هەستیارییەکانی پرۆسەکە تێپەڕ بکرێت. ڕەنگە بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم هەستیارایانە پرۆسەکە بە هێواشی بڕوات، بەڵام دەبێت هەم لە هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالاند گۆڕانکاری بکرێت و هەمیش پرۆسەی کۆمیسیۆن خێراتر ببێت و کارەکانی بە کۆتا بهێنێت. هاوکات کەوتووینەتە قۆناغێکەوە کە دەبێت چوارچێوەی یاسایی داڕێژرێت. بێگومان کۆمەڵگەیش لە نزیکەوە ئەم گۆڕاکاریانە دەبینی. لە لایەکەوە بێباوەڕەییەک بە پرسەکە هەیە و لە لایەکی دیکەشەوە بەشێک لە کۆمەڵگە هەن ڕەنخەی توند دەکەن. دەیڵێمەوە دەبێت هەردوو لایەن پێکەوە هەنگاوی خێرا بنێنن."
"پێویستە کۆمیسیۆن بچێتە ئیمراڵی"
پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا لە پەرلەمان دامەزرا، بەرەو کۆتایی قۆناغی گوێگرتن دەچێت و لەوانەیە هەفتەی داهاتوو بە گوێگرتن لە ژنان و گەنجان، ئەم قۆناغە بە تەواویی کۆتایی پێ بێت. بوڵدان ئاشکرای کرد، کە کۆمیسیۆن لە بەردەوامییدا جارێکی تر گوێ لە وەزیری دەرەوە و سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن دەگرێت و وتی: "دوای ئەوە باس لەوە دەکرێت، کە قۆناغی گوێگرتن کۆتایی دێت. هیوادارین دواتر کۆمیسیۆن بچێتە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا بکات. لەو بارەیەوە بەڕێز ئۆجالانیش خاوەن هیوایەکی گەورەیە. لە دوایین دیدارماندا جارێکی تر بۆچوونەکانی لەسەر کۆمیسیۆن و ئەرکەکانی و چوونی بۆ ئیمراڵی خستەڕوو. ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان دامەزراوە زۆر گرنگە. لە چەند دیداری ڕابردوودا ئەمەی بە شێوەیەکی بەردەوام باسکرد. ئەو لە نزیکەوە چاودێریی کارەکانی کۆمیسیۆن دەکات. لە هەموو دیدارێکدا، بەتایبەت لە شاندەکەی ئێمەوە، زانیاری لە بارەیەوە وەردەگرێت. لە کۆتا دیداردا ڕایگەیاند، کە ئەو ئاگادارە کە کات زوو تێدەپەڕێت و وتی، 'پێویستە کۆمیسیۆن بێتە ئیمراڵی.' بەڕێز ئۆجالان داوای ئەوە دەکات، کە ڕیتمی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری خێرا بکرێت. ڕایگەیاند، کە چوونی کۆمیسیۆن بۆ ئیمراڵی دەتوانێ ئەم ڕیتمە خێرا بکات. پێویستە کۆمیسیۆن دوای گوێگرتنەکان دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا بکات، بەڕێز ئۆجالانیش چاوەڕێی ئەوەیە. تاوەکو ئێستا بەروارێکی ڕوون بوونی نییە. هیوادارین کە دوای یەک بۆ دوو هەفتەی تر، دوای کۆتاییهاتنی گوێگرتنەکان، شاندە پێنج کەسییەکەی ناو کۆمیسیۆن بچێتە ئیمراڵی."
"پلان وایە شاندێکی پێنج کەسی بچێت"
پەروین بوڵدان دەربارەی ئەندامانی کۆمیسیۆن کە چاوەڕوان دەکرێت بچنە ئیمراڵی هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "پلان وایە کە شاندێکی پێنج کەسی، کە لە نوێنەرانی پارتە خاوەن گرووپەکان پێک دێت بچێت. ئەو زانیارییانەی کە پێمان دراوە ئەوەیە. لە پەرلەمان ئەو پارتانەش هەن، کە گرووپیان نییە، ئەوانیش لە کۆمیسیۆندا بەشدارن. بەڵام ئەوەی کە داوا بکرێت لەو کەسانە ئاخۆ بچن یان نا، زانیارییەکی تەواو بوونی نییە. بەڵام لەبەرئەوەی نوێنەرانی پێنج پارتی سیاسی هەن، کە گرووپیان هەیە، بێگومان لە هەر یەک لەوان کەسێک دەچێت. ئەوەی کە ئاخۆ ئەوانەی گرووپیان هەیە بچن یان نا، دەمەوێت ڕایبگەیەنم کە هیچ شتێکی ئاشکرا لەم بارەیەوە بوونی نییە. ئەگەری چوونی بەڕێز نوعمان کورتولموش بۆ دوورگەکە بوونی نییە. شتێکی وەها باس نەکراوە. بەڕێز ئۆجالانیش باسی لەوە نەکرد. تەنها پلانی ئەوە هەیە، کە شاندە پێنج کەسییەکە، کە لە ئەندامانی کۆمیسیۆن پێکدێت، بچێت."
