مەزڵوم عەبدی: گفتوگۆ لەسەر گرێدانی هەسەدە بە هێزەکانی سوریا دەکەین

6 كاتژمێر لەمەوپێش



مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: بەمنزیکانە لیژنەیەکی سەربازیمان سەردانی دیمەشق دەکات، گفتوگۆ لەسەر گرێدانی هەسەدە بە هێزەکانی سوریا دەکەین.

لە یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر(YAT)  نمایشێکی سەربازییان ئەنجامدا و تیایدا مەزڵوم عەبدی باسی گرنگی خەباتی هەسەدەی کرد و جەختی لەسەر پاراستنی گەل و نیشتمان کردەوە. 

مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: هێزەکانمان رۆڵێکی کارا دەگێڕن لە چوارچێوەی سوپا بۆ روبەڕوبونەوەی نیرۆر لە سەرتاسەری وڵات و دەبنە سەرچاوە هێز بۆ سوپا.

لە 10ـین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە کە دەکاتە 10ی 10، مەزڵووم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پابەندبوونی خۆی بۆ بوون بە بەشێک لە سوپای سووریا و بەرگریکردن لە ناوچەکە دژی تیرۆریستان دووپات کردەوە.
 
 ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، ئاگربەستی دەستبەجێی بەدرێژایی هەموو هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ هەسەدە لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند، ئەوەش دوای دیداری مەزڵووم عەبدی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئەبو قەسرە لە دیمەشق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار