تۆم باراك: شەرع هاوكاریمان دەكات لەڕوبەڕوبونەوەی داعش و سوپای پاسداران

3 هەفتە لەمەوپێش



تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، لە پەیامێكدا درێژدا كە  كەمێك لەمەوبەر لەسەكۆی " ئێكس" بڵاویكردووەتەوە، باسی لە وردەكاری كۆبونەوەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع كردووە، كە لەچەند رۆژی رابردوودا لە كۆشكی سپی ئەنجامدراو تیایدا دەڵێت:

سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ و سەرۆک شەرع قەناعەتی هاوبەشیان دووپاتکردووەتەوە کە کاتی ئەوە هاتووە دابڕان بە بەشداریکردن بگۆڕن و دەرفەتێکی راستەقینە بدرێت بە سوریاو گەلەکەی بۆ نوێبوونەوە.

باراك ئاماژە بەوەدەكات، پابەندبونی سەرۆک شەرع بەرامبەر بە سەرۆک ترەمپ بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانی دژی داعش، نمایندەی چوارچێوەیەکی مێژوویی دەکات کە گواستنەوەی سوریا لە سەرچاوەی تیرۆرەوە بۆ هاوبەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دیاری دەکات و پابەندبونە بە ئاوەدانکردنەوە و هاوکاری و بەشداریکردن لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.

راشگەیاندووە: ئێستا دیمەشق بە شێوەیەکی چالاکانە هاوکاریمان دەکات لە روبەڕوبونەوەو هەڵوەشاندنەوەی پاشماوەکانی داعش و سوپای پاسدارانی ئێران، حەماس و حزبوڵاو تۆڕە تیرۆریستییەکانی دیکە، وەک هاوبەشێکی پابەند لەگەڵ هەوڵە جیهانیەكان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی دەوەستێت.

تۆم باراك لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا باسی لەوەكردووە: لە کۆبونەوەیەکی گرنگ و سێ قۆڵی لەگەڵ وەزیر روبیۆ، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، وێنای قۆناغی داهاتوومان كێشا لە چوارچێوەی ئەمریکا،تورکیا، سوریا: یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پێکهاتەی نوێی ئابوری، بەرگری و مەدەنی سوریای نوێ؛ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا،سوریا،ئیسرائیل و بەهێزکردنی ئەو کۆدەنگییەی کە پشتیوانی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی سنوری لوبنان.

وەك باراك وتویەتی، رۆڵی ماندوو نەناسانەی تورکیا شایەنی ستایشی تایبەتە، ئەوە بەڵگەیە لەسەر دیپلۆماسییەکی هێمن و چەسپاو کە پردەكان دروست دەکات لەو شوێنانەی کە دیوارەکان وەستابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار