رێکخراوی بەدر: مارک ساڤایا ئەدەبی دیپلۆماسییه‌تی تێپەڕاندووە
5 ڕۆژ لەمەوپێش
رێكخراوی به‌در كه له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كارده‌كات نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌بێ ئه‌ده‌بی دیپلۆماسی ناوده‌بات.
كه‌ریم علێوی پهرلهمانتارو سه‌ركرده له‌رێكخراوی به‌در له راگه‌یه‌نراوێكیدا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر مارك ساڤایاو ده‌ڵێت ناوبراو ئه‌ده‌بی دیپلۆماسییه‌تی تێپه‌ڕاندوه‌و هه‌وڵی وێناكردنی عێراقیش كه پێویستی بهرێنوێكارێكی ده‌ره‌كی هه‌یه نابابه‌تی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورتبینانه‌یه.
علێوی جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له‌سیستمی ئه‌منیی عیراق و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندایه.
لایخۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی پشت به‌ستوو به‌سه‌رچاوه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای ئه‌و چه‌ند په‌یامه‌ی واشنتۆن ئاراسته‌ی سیاسییه‌كانی عێراقی كردوه كه رێگه نادرێت هیچ كاندیدێكی سه‌ر به گروپه چه‌كداره‌كان له‌نێو حكومه‌تی داهاتوی ئه‌م وڵاته پۆست وه‌ربگرن،چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌یامه‌كه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌و نایه‌وێت هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و پۆسته باڵاكانی تری حكومه‌ت دیاربكات كه سه‌ر به‌گروپه چه‌كداره‌كان بێت.
