تمەن نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلاردا تۆمارکرد

15 كاتژمێر لەمەوپێش



پێگەی فەرمیی بازاڕی دراوی ئێران، بڵاوی کردەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەهای تومەن نزمترین ئاستی تۆمار کرد.

یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەم 2025، بەهای تومەن بەرانبەر بە زێڕ و دراوە جیهانییەکان نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە.

 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی تاراندا، 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 12  ملیۆن و 231 هەزار و 80 تومەن مامەڵەی پێوە کراوە.

بەهای 100 یۆرۆ، 14 ملیۆن و 420 هەزار تومەنی تێپەڕاند. هەزار دیناری عێراقی بەرانبەر 94 هەزار تومەن فرۆشراوە. هەروا یەک ئەفغانی ئەفغانستان بە هەزار و 886 تومەن فرۆشراوە.

پێگەکە، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی 18 عەیاری بە 54 ملیۆن تومەن، ڕاگەیاندووە.

دابەزینی بەهای تومەن و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکان، لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی ئێران، هێلی هەژاریی لە تاران بە 30 ملیۆن تومەن دیاری کردووە و ڕایگەیاندووە، نزیکەی 30 ملیۆن کەس لە ئێراندا لەژێر هێڵی هەژاریدان.

پەرلەمانی ئێران 5ـی مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، دەنگی لەسەر پرۆژە یاسایەک دا بۆ لابردنی چوار سفر لە دراوی وڵاتەکە، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتاران تاوتوێی تێبینییەکانی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووریان لەسەر پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای دراو و بانکی ناوەندیی کرد.

لە تێپەراندن و پەسەندکردنی یاسای لادانی سفرەکانی سەر تومەن، لە کۆی 262 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 144 ئەندام بە بەڵێ دەنگیان دا و 108 پەرلەمانتاریش بە نەخێر، تەنیا سێ ئەندام بێلایەن بوون.

جگە لەوەش بەپێی هەموارکردنی نوێ دراوی فەرمی وڵات لە بری ڕیال دەبێتە تومەن، کە هەر تومەنێک یەکسان دەبێت بە 10 هەزار ڕیاڵی ئێستا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار