مووچەی مانگی 10ی هەرێم لە کۆتایی ساڵ دابەشدەکرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ عێراق دابەش دەکرێت و هیچ گرفتێکی لەسەر نییە، تەنها ئەوەی دەمێنێتەوە دیارنەبوونی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 کە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو. 

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەنها مووچەی 9 مانگیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر عێراق جێبەجێ کردووە. 

بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، مووچەی چەند مانگێکی بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان دوادەکەوێت و بەستنی مووچەیان لێ ئاڵۆز دەبێت.

- بۆ نموونە؛- ئەو فەرمانبەرانەی بە هەر هۆکارێک مۆڵەتیان کردووە، مامۆستایەک مۆڵەتی دایکایەتی کردووە، مانگی نۆی ئەمساڵ دەستبەکاربووەتەوە، بەڵام ناوەکەی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 نێردراوە، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەیە لە بەغدا.

- ئێستا مووچەی چوار مانگ وەرناگرێت، نۆ، دە، یانزە و دوانزە، چونکە مووچەی مانگی 11 نانێردرێت، یەکەم مووچە مانگی یەک وەردەگرێت.

- نموونەیەکی تر، خانەنشینێک مانگی هەشتی ئەمساڵ خانەنشین بووە، دۆسیەکەی مانگی 11 تەواو بووە، ناوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت، ئەم خانەنشینەش بەهەمانشێوە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی وەرناگرێت.

وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند؛ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یان هاوشێوەی فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر بەغدا بینێرێت دابەش دەکرێت ئەگەرنا هیچ.

- بۆ مووچەی مانگەکانی پێشتر هەشت و نۆ و 10، ئەوانەی وەریان نەگرتووە، نووسراوێک دەکەین بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت قەرەبوو بکرێنەوە، ئەو مووچانەیان نافەوتێت بەڵام دوادەکەوێت دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار