دوو برا كە پۆلیس بوون عەقیدەكەی كەركوكیان كوشتووە 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکارییەکانی کوشتنی عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی عەرەفەی شاری کەرکوک ئاشکرا دەکات و ئاماژەی بەوە دەكات، تاوانباران دوو برا بوون و لەگەڵ قوربانییەکە کاریان کردووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەهۆی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەدواداچونی تیمی لێکۆڵینەوە، وردەكاری کوژرانی عەقید زەید عادل سوبەیح، لە پارێزگای کەرکوک ئاشکرا كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە پاڵنەرەکانی رووداوەكە تاوانکارییە، دوو كارمەندی پۆلیس کە هاوڕێی کوژراوەکەن، بەهۆی ناکۆکیان لەگەڵی، کوشتنەکەیان ئەنجامداوەو دواتر هەڵاتوون، دوای بڵاوکردنەوەی وەسفی ئۆتۆمبێلەکە و تۆمەتبارەکان، ناسنامەکانیان دیاریکرا، دەرکەوت کە یەکێکیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە لەیلان خۆی کوشتووە، كەسی دووەمیش كە برایەتی دەستگیرکراوە و دان بەوەدا ناوە کە کوشتنەکەی ئەنجامداوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا باس لەوەكراوە: لە شوێنی تاوانەکە دەست بەسەر بەڵگەی مادیدا گیراوە، کە بەشداربووە لە ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی تاوانەکە و چارەسەرکردنی نهێنییەکەی، پشکنینی پزیشکی دادوەری ئەنجامدراو دەرەنجامەکان وەك یەك بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار