وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان ، ڕایدەگەیەنێت"سبەی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێرین".

هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەر لە سەری ساڵ بەردەوامن، تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو مانگە سێ مەرجی هەیە، کە میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆن هەردووکی ئامادەکراون و میزان نێردراوە و تەنیا داهاتی نانەوتی ماوە بنێردرێت. مەرجێکی دیکەش ناردنی ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوتە کە ئەویش نێردراوە و ئێستا لە بەغدایە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی و دارایی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، ئێستا وەزارەت لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا. دەشڵێت: وەزارەت بڕیاری داوە سبەی دووشەممە 120 ملیارەکە بنێرێت بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەک لەبانکەکانی سلێمانی؛ 48 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی سلێمانی ڕەوانەی هەولێر کرا وەک ئامادەکاری بۆ ناردنی 120ملیار دینار بۆ بەغداد

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەرسێ داواکارییەکە جێبەجێ بکرێن، لە دووشەممەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دەکرێ و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە دەنێردرێت، ئەگەرنا دوادەکەوێت، ڕەنگە ناردنی مووچە لە بەغدا دوابکەوێت بۆ 28 و 29ـی ئەم مانگە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار