سبەینێ ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەست پێ دەکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.

بەپێى زانیاریەکانى سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەغداوە ڕایگەیاند "هێشتا مووچەی زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەتی فیدراڵ دابەش نەکراوە، چونکە عێراق کێشەی کەمیی پارەی نەختینەی هەیە. ئەمەش کاریگەریی خستووەتە سەر دواکەوتنی ناردنی مووچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان"

سەرچاوەکە ئەوەشى وت: بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەم، ڕێکارەکانی ناردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست پێ بکەن و ئەگەر ڕێکارەکان تەواو بن، هەر سبەینێ مووچەکە دەنێردرێت. ئەگەر نا، دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە.

هاوکات، موزهیر محەممەد ساڵەح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ـی گوت: داهاتیی گشتیی ئێستای عێراق بەشی پێداویستییە سەرەکییەکانی حکوومەت، لە سەرووی هەموویانەوە مووچە و چاودێرییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات؛ کە مانگانە، دەکەنە نزیکەی هەشت تریلیۆن دیناری عێراقی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار