ڤیدیۆ.. لەیلا زانا، گەیشتە یاریگای ئامەد سپۆر بزانە چۆن پێشوازیی لێدەکەن
2 كاتژمێر لەمەوپێش
لە نێو هۆتاف و چەپڵەی هەزاران لە هاندەرانی ئاماد سپۆر و وتنەوەی دروشمی "لەیلا زانا شانازیمانە و بژی لەیلا زانا"، ئەمڕۆ ژنە سیاستەمەداری دیاری كورد لەیلا زانا چووە ناو یاریگا بۆ بینینی یارییەکەی ئامەدسپۆر و ئێگدیرسپۆر لە دیاربەکر.
بانگهێشتكردنی لەیلا زانا بۆ یاریگاكە لەلایەن ئامادسپۆرەوە دوای ئەوەهات، لە میانەی یارییەکەی هەفتەی رابردوی نێوان سوماسپۆر و بورساسپۆر لە خولی پلە دووی تورکیا، هاندەرانی تیپی بورساسپۆر بە دروشمی نەشیاو و رەگەزپەرستانە لەیلا زانایان کردە ئامانج، ئەوەش كاردانەوەیەكی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەی ڤیدیۆکان بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوبووەوە.
رۆژی هەینی رابردوو، ناهیت ئێرن سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر پەیوەندی بە لەیلا زاناوە کردو بانگهێشتی کرد بۆ ئەوەی بەشداری یاریی نێوان ئامەدسپۆر و ئێگدیرسپۆر بکات.
زانا خۆشحاڵی خۆی بە بانگهێشتنامەکە دەربڕی و لە وەڵامدا وتی: با پێکەوە بیر لەوە بکەینەوە، با پێکەوە بڕیار بدەین.
