توركیا: سوریا بڕیاربدات رێوشوێن بەرانبەر هەسەدە بگرێتە بەر ئامادەین بۆ هاوكاری
5 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پاڵپشتیكردنی حکومەتی سوریا، ئەگەر بڕیار بدات رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ پاراستنی یەکێتی و یەکپارچه یی وڵاتەکەی.
بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی سەربە حكومەتی توركیا، دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی ئەمڕۆی زەكی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، سەرچاوەیەك لە وەزارەتەكە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا راگەیاندووە: رێکخراوی "تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە" کە لەژێر ناوی "هەسەدە" لە سوریا چالاکی دەکات، بەردەوامە لە داوای لامەرکەزی و فیدراڵیزم و هیچ هەنگاوێک نانێت بەرەو یەکگرتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی.
وەک پێشتريش دووپاتیان کردۆتەوە، ئەم هەڵوێستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات زیان بە یەکپارچەیی خاک و سەقامگیری سوریا دەگەیەنێت
سەرچاوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا جەختیشی لەوە کردەوە: ئەنكەرە لەسەر بنەمای "یەک دەوڵەت، یەک سوپا" بەردەوامە لە هاوکارییە توندوڵەكانی لەگەڵ حکومەتی سوریاو لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی یەکگرتن دەکات.
