قائانى.. سیخوڕ‌ى ئیسرائیل یان پیاوى حەوت رۆح
3 كاتژمێر لەمەوپێش
جیاواز له سه‌ركرده و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانى دیكه، ئیسماعیل قائانی دوو ساڵی رابردووی بە کەڵەکەکردنی ناوبانگێک بەسەربردووە، بەهۆی توانا نائاساییەکەیەوە له بەزیندوویی مانه‌وه لەکاتێکدا هەموو فەرماندەکانى دەوروبەری دەمرن.
له ئێستاشدا كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە شەڕدایە، چارەنووسی ئەو، جارێکی دیکە بابەتی قسە و باسێکی چڕ و پڕە، له‌كاتێكدا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل راگیراوە، یان تەنانەت دەوترێت لەسێدارەشدراوە.
قائانیی تەمەن 67 ساڵ، لە مانگی كانونى دووه‌مى ساڵى 2020 فه‌رماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی گرتەئەستۆ كه بەرپرسى یەکەمى ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی ئێرانە، ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى کوژرانی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ى پێشوو.
لە ماوەی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى قائانیدا، هێز و لایه‌نه‌كانى پاڵپشت له ئێران له‌ت بوون و زۆرینه‌ى به‌رپرسه‌كانیان له‌ناوچوون. كه دیاریترینیان حەسەن نەسروڵڵا-ى سەرۆکی پێشووى حزبوڵای لوبنان، ئیسماعیل هەنیە-ی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس و یه‌حیا سنوار-ى سه‌رۆكى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووش لە دەستپێکى شەڕى هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل، قائانى بووه شاهیدى كوژرانى ئایەتوڵڵا عەلى خامنەیی-ى رێبه‌رى باڵاى وڵاته‌كه‌ى سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین كه‌سایه‌تیی حكومى و ئه‌منیی ئێران، له‌كاتێكدا ده‌وترا ماوه‌یه‌ك به‌ر له هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ خامنه‌یى له كۆبوونه‌وه‌دا بووه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا به‌مدواییه ئیسرائیل لیستی ئەو بەرپرس و فه‌رماندانه‌ى ئێرانى بڵاوكرده‌وه كه له لیستى كوشتندا دانراون، ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه کۆتایی هەفتەی رابردوو ئەو لیستە بە "تەواو" راگەیەندرا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى قائانی تیابێت. به‌مه‌ش گومانه‌كان له‌سه‌رى زیاتربوون.
به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێك له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئیسماعیل قائانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لەسێدارەدراوە بە گومانی ئەوەی کە بریکاری مۆساد بووە.
هه‌واڵى كوشتن یان كوژرانى قائانى یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵكو ساڵى رابردووش له‌میانه‌ى شه‌ڕى 12 رۆژه‌ى ئێران و ئیسرائیل‌دا ده‌نگۆى مردنى بڵاوكرایه‌وه، به‌ر له‌وه‌ى له كۆتاییه‌كانى مانگى حوزه‌یراندا به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نى و كڵاوێكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریدا له تاران ده‌ربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆ دەرکەوتنى ئەمجارەى جارێكى دیكه بە زیندوێتى لەسەر شەقامەکان دەبێت یاخود بە مردویی لەسەر شاشەكان.
