وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشی سەر کورد لە سوریا مەترسیدارە
24 كاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم بەرپرسی باڵای ئیسرائیل لەبارەی هێرشی سەر کوردەکانی حەلەب هاتە دەنگ، بەڵام بەبێ ئەوەی ئیدانەی هێرشەکان بکات و دەڵێت: هێرشی هێزەکانی رژێمی سوریا دژی کەمینەی کورد لە شاری حەلەب مەترسیدار و جیدییە.
گیدۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەڵێت: هێرشەکانی رژێمی سوریا بۆسەر کەمینەی کورد لە حەلەب مەترسیدارو جێگەی نیگەرانییە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و رۆژئاوا بەتایبەتی، قەرزێكی ئەخلاقییان لەسەرە بەرامبەر بە کورد، کە ئازایانەو سەرکەوتووانە لە دژی داعش شەڕیان کردووە.
دەشڵێت: سەرکوتکردنی سیستماتیکی و کوشندەی کەمینە جۆراوجۆرەکان لە سوریا پێچەوانەی بەڵێنەکانی "سوریای نوێ"یە،
بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لەلایەن رژێمی سوریاوە.
بابهتی پهیوهندیدار
