سوودانی لە بەربژێربوون بۆ سەرۆکوەزیران کشایەوە
2 مانگ لەمەوپێش
فیراس مەسلەماوی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "محەممەد شیاع سوودانی لە بەربژێربوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشایەوە."
گوتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەڵێت، "بڕیارەکە بە کۆی دەنگی هاوپەیمانییەکەمان دراوە."
بە گوتەی فیراس مەسلەماوی، "کشانەوەکەی سوودانی بۆ کردنەوەی گرێکوێرە و چەقبەستوویی سیاسیی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بوو."
بابهتی پهیوهندیدار
