بەڕێوەبەری كەناڵی شەمس: هەموو قسەكانی شەرع هەڕەشە بوو

20 كاتژمێر لەمەوپێش



ئیلی ناكوزی، بەڕێوەبەری كەناڵی شەمس لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی ئەحمەد شەرع: بەرپرسێکی باڵای پارتی پەیوەندی پێوەکردم گوتی، 'سەرۆکی سوریا دەیەوێت چاوپێکەوتنێکتان لەگەڵ بکات' ئێمەش رازی بووین، بەڵام لە کاتی چاوپێکەوتنەکە قسەکانی زۆر توندبوو لەبارەی هەسەدەوە بە جۆرێک گوتی، هیچ هێزێک لە دەرەوەی سوپای سوریا قبوڵ ناکەن'

ناكوزی گوتیشی، زۆرم هەوڵدا قسەیەکی نەرمی لەبارەی کوردە لێوەبگرم، بەڵام ئەو هەموو قسەکانی تووند بوو. لەبارەی پەخشکردنی چاوپێکەوتنەکەش گوتی، لەبەر تووندی قسەکان پەخشناکرێت.

ئیلی ناكوزی، بەڕێوەبەری كەناڵی "شەمس" كە لە هەولێر بەزمانی عەرەبی پەخشی خۆی دەكات دەڵێت: ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا لە چاوپێككەوتنەكەیدا لەگەڵم بەشێوەیەكی زۆر توند هێرشی كردە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتە ئەو رادەیەی پێمگوت قسەكانت یەكسانە بە شەڕ.

ئاماژە بەوەشدەكات: هیچ پەیامێکی هێوكردنەوەی توندوتیژیم لێی نەبیست وەک ئەوەی پلانی بۆ دانرابوو، بۆیە ئێمە ناتوانین ببینە بڵندگۆیەك بۆ ئاڕاستەكردنی تونتیژی دژی كەس.

ئیلی ناكوزی، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵەكەی سەبارەت بە هۆكاری پەخش نەكردنەكەی لەگەڵ شەرع، وتی: بەرپرسێكی باڵای پارتی پەیوەندی پێوەكردم و تی، سەرۆكی سوریا دەیەوێت چاوپێكەوتن لەگەڵ كەنالێكی كوردی بكات بۆ هێوكردنەوەی دۆخەكە، بەوپێیەی هەست دەكات كە ئاستی رق و كینە لەنێوان عەرەب و كورد لە ئاستێكی مەترسیداردایە.

راشیگەیاند: شەرع لە دیدارەكەدا تا دەهات توندتر دەبوو بەرامبەر هەسەدە، بۆیە پرسیاری ئەوەم لا دروستبوو كامەیە پەیامی هێوركردنەوە كە دەیەوێت ئاڕاستەی كوردی بكات، زۆرم هەوڵدا پەیامێكی نەرمی لێوەربگرم بۆ هێوكردنەوە بەڵام سودی نەبوو، بەشێوازێكی زیرەكانە هاوسۆزی بۆ كورد دەردەبڕی بەڵام بەتوندی هێرشی دەكردە سەر هەسەدە.

قسەكانی وەك ئاگاداركردنەوەی كۆتایی وابوو، بە ئاشكرا وتی: هیچ هێزێكی چەكدار قبوڵناكەم و سوریا دەبێت دەوڵەتێكی یەكگرتوو بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار