ئەحمەد شەرع: کورد نەوەی سەڵاحەدینی ئەیوبییە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع، مەرسوومی ژمارە 13ـی ساڵی 2026ـی دەرکرد کە تێیدا جەخت دەکاتەوە هاووڵاتییانی کوردی سووریا بەشێکی سەرەکی و ڕەسەنی گەلی سووریان و ناسنامەی کولتووری و زمانی ئەوان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانیی سووریای یەکگرتوو.
بە پشتبەستن بە ئەحکامەکانی ڕاگەیاندنی دەستووری و لەسەر بنەمای پێویستییەکانی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و لەبەر ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی دەوڵەت لە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی مافە کولتووری و شارستانییەکانی هەموو هاووڵاتییانی سووریا، ئەم بڕیارانە دەرکرا.
ماددەی 1: هاووڵاتییانی کوردی سووریا بەشێکی سەرەکی و ڕەسەنی گەلی سووریان، و ناسنامەی کولتووری و زمانی ئەوان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانیی سووریای یەکگرتوو.
ماددەی 2: دەوڵەت پابەند دەبێت بە پاراستنی فرەچەشنیی کولتووری و زمانی و مافی هاووڵاتییانی کورد مسۆگەر دەکات لە زیندووکردنەوەی کەلەپوور و هونەرەکانیان و پەرەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەریی نیشتمانیدا.
ماددەی 3: زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی دادەنرێت و ڕێگە دەدرێت بە وانەگوتنەوەی لە قوتابخانە حکوومی و تایبەتەکاندا لەو ناوچانەی کە کورد ڕێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن، وەک بەشێک لە پڕۆگرامە بژاردەکان یان وەک چالاکییەکی کولتووری و پەروەردەیی.
ماددەی 4: کارکردن بە هەموو ئەو یاسا و ڕێکارە نائاساییانەی کە دەرەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 بوون لە پارێزگای حەسەکە هەڵدەوەشێتەوە و ڕەگەزنامەی سووری دەدرێتە هەموو ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەسەر خاک و وڵاتی سووریا نیشتەجێن، بە "مەکتومولقەید"ەکانیشەوە (ئەوانەی ناویان لە تۆمارەکاندا نییە)، لەگەڵ یەکسانکردنی تەواویان لە ماف و ئەرکەکاندا.
ماددەی 5: جەژنی "نەورۆز" وەک پشوویەکی فەرمیی (بە مووچەوە) لە سەرتاسەری سووریا دیاری دەکرێت، وەک جەژنێکی نیشتمانی کە گوزارشت لە بەهار و برایەتی دەکات.
ماددەی 6: دامەزراوە ڕاگەیاندن و پەروەردەییەکانی دەوڵەت پابەند دەبن بە گرتنەبەری گوتارێکی نیشتمانیی گشتگیر و هەر جۆرە جیاکاری یان پەراوێزخستنێک لەسەر بنەمای ڕەگەزی یان زمانی بە یاسا قەدەغە دەکرێت، هەر کەسێک هانی فیتنەی نەتەوەیی بدات بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت.
ماددەی 7: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسن لە دەرکردنی ڕێنماییە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ئەم مەرسوومە، هەر لایەنەو بەپێی تایبەتمەندی خۆی.
ماددەی 8: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە و لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.
ئەحمەد شەرع، مەرسوومی ژمارە 13ـی ساڵی 2026ـی سەبارەت بە کورد دەکرد.
پێشەکی مەرسومەکە؛ بە پشتبەستن بە ئەحکامەکانی راگەیاندنی دەستووری و لەبەر رۆڵ و بەرپرسیارێتی دەوڵەت لە بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی مافە کولتووری و شارستانییەکانی هەموو هاوڵاتییانی سوریا، ئەم بڕیارانە دەرکرا.
مەرسومەکە لە هەشت مادە پێکهاتووە، کە بریتین لە:
🔻 هاوڵاتییانی کوردی سوریا بەشێکی سەرەکی و رەسەنی گەلی سوریان.
🔻 دەوڵەت پابەند دەبێت بە پاراستنی فرەچەشنیی کلتووری و زمانی و مافی هاوڵاتییانی کورد مسۆگەر دەکات لە زیندووکردنەوەی کەلەپوور و هونەرەکانیان و پەرەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەریی نیشتمانیدا.
🔻 زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی دادەنرێت و رێگە دەدرێت بە وانەگوتنەوەی لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکاندا لەو ناوچانەی، کە کورد رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانەکەی پێکدەهێنن.
🔻 کارکردن بە هەموو ئەو یاسا و رێکارە نائاساییانەی کە دەرەنجامی سەرژمێری ساڵی 1962 بوون لە پارێزگای حەسەکە هەڵدەوەشێتەوە و ڕەگەزنامەی سووری دەدرێتە هەموو ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەسەر خاک و وڵاتی سووریا نیشتەجێن، بە "مەکتومولقەید"ەکانیشەوە (ئەوانەی ناویان لە تۆمارەکاندا نییە)، لەگەڵ یەکسانکردنی تەواویان لە ماف و ئەرکەکاندا.
🔻 جەژنی "نەورۆز" وەک جەژنێکی نیشتمانی و پشوویەکی فەرمیی (بە مووچەوە) لە سەرتاسەری سوریا دیاری دەکرێت، کە گوزارشت لە بەهار و برایەتی دەکات.
🔻 دامەزراوە ڕاگەیاندن و پەروەردەییەکانی دەوڵەت پابەند دەبن بە گرتنەبەری گوتارێکی نیشتمانیی گشتگیر و هەر جۆرە جیاکاری یان پەراوێزخستنێک لەسەر بنەمای رەگەزی یان زمانی بە یاسا قەدەغە دەکرێت، هەر کەسێک هانی فیتنەی نەتەوەیی بدات بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت.
🔻 وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسن لە دەرکردنی ڕێنماییە جێبەجێکارییە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی ئەم مەرسوومە، هەر لایەنە و بەپێی تایبەتمەندی خۆی.
🔻 ئەم مەرسوومە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە و لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.
