جموجوڵەکان لە سلێمانی و هەولێر؛ کۆبوونەوە بەئامانجی جیاواز

6 كاتژمێر لەمەوپێش



چی گوزەرا و کێ هەوڵی بۆ ماف و پێگەی کورد دا؟

ئامادەکرنی هاوڵاتی 

ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر جموجوڵی سیاسی گەرم بوو؛ لە هەردوولا کۆبوونەوە کرا و دەرئەنجامی جیاواز هەبوون، بەڵام یەکێکیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئەوی دیکەش ناوخۆیی بوو. 

لەکاتێکدا یەکێتی دەیویست لە سلێمانی زۆرینە کۆبکاتەوە بۆ بەرژەوەندی حزبی و پێکهێنانی حکومەت بەبێ پارتی، بەرپرسانی باڵای پارتی لە هەولێر خەریکی کۆبوونەوە بوون بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژاڤا.

ئەمڕۆ لە هەولێر سەرۆک بارزانی، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدەی کۆکردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە بایەخ و گرنگیی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیانی لە سوریای نوێ كردەوە.

سەرۆک بارزانی بە جیاش لەگەڵ تۆم باراک کۆبوویەوە و گوتی، بۆ گەییشتن بە چارەسەریی كێشەكان پێویستە پشت بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و شێوازی ئاشتیانە ببەسترێت و پێویستە لە داهاتووی سوریادا مافەكانی گەلی كورد گەرەنتی بكرێت.

لای خۆیەوە تۆم باراک سڵاوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پێی گوت، سەرۆک ترەمپ پێزانینی هەیە بۆ ئەو رۆڵەی لە پڕۆسەی ئاشتی و هێوركردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سوریادا گێڕاویەتی.

لە لایەکی ترەوە لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی یەکێتی سەرقاڵی کۆبوونەوە بوون لەگەڵ چەند لایەنێک کە دیارترینیان نەوەی نوێ بوو. بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، هەردولا رێککەوتوون و فراکسیۆنەکانیان کردووە بە یەک. گوتیشیان، ئێستا 38 کورسیمان هەیە بەرامبەر 39 کورسی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت. 

جگە لە نەوەی نوێ، هەریەکە پارتی سۆسیال دیموکرات، رەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی داوای بافڵ تاڵەبانییان رەتکردەوە بۆ چوونە نێو بەرەیەکی دژ بە پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کە بە هەرسێکیان 12 کورسی پەرلەمانیان هەیە. 

بەم ژمارە کورسییەی ئێستا نەوەی نوێ و یەکێتی هەیانە، ناتوانن بەبێ پارتی حکومەتی داهاتوو پێکبهێنن چونکە پێویستیان بە 50+1ـی دەنگی پەرلەمانتاران هەیە و ئەوەی لەبەردەستی یەکێتی ماوە تەنها دەنگەکانی گۆڕان، کۆمەڵ، بەرەی گەل و پێکهاتەکانە کە ئەگەر بشتوانێت هەموو ئەمانە رازیبکات هێشتا ناتوانێت رێژەی یاسایی 50+1 کۆبکاتەوە و لەکۆتاییدا دەبێت لەگەڵ پارتی رێبکەوێت. 

هەرچەندە پارتی تائێستا هیچ شتێکی لەبارەی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتییەوە نەگوتووە، بەڵام رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لە پەیجی تایبەتی ۆخی لە فەیسبووک نووسی: سەرۆک مەسعود بارزانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوەیی گەلی کوردە، تامافەکانیان بەدەستور و یاسا بچەسپێنرێت و کۆمەڵکوژی و ماڵوێرانی زیاتر دروست نەبێت .ئەوەی لای ئێوە خەیاڵە لای بارزانی بەتاڵە...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار