وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشهاتەکانی سوریا سودانی بنکەی عەین ئەسەدی بەسەرکردەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، دوای چەند ڕۆژێک لە ڕادەستکردنی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، دەگاتە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، لە سەرەتای گەشتێکی مەیدانیدا بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی سنووری عێراق و سوریا.
سودانی پێداچوونەوەی بە ئاستی ئامادەیی و جوڵەی مەیدانی پێکهاتە و یەکەکانی جێگیرکراو کرد، هەروەها بەرزبوونەوەی سربێکی چوار فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی بەخۆوە بینی، وەک بەشێک لە مەشقێکی تاکتیکی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی چاودێری و وەڵامدانەوەی.
هێزە چەکدارەکانمان چەند ڕۆژێک پێشتر بە تەواوی بنکەکەیان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرنگاربوونەووه داعش وەرگت، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ساڵی 2024 لە نێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجام دراوە و بڵاوەپێکردنیان لە ناوچەی ڕاسپێردراوی ئەرک و ئۆپەراسیۆنەکانیان تەواو کرد، بەپێی پلانە داڕێژراوەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
