جێگری باخچەلی: بەكۆی دەنگ گەیشتووینەتە رێككەوتن لەسەر مافی هیوا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژنامەی جمهوریەتی توركی دەڵێت، پرۆسەی چارەسەری گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخانی یەكلاكەرەوە، فەتی یڵدز جێگری سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست مەهەپە لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە، گەیشتوینەتە رێککەوتن لەسەر مافی هیوا(تایبەت بە ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان ).
ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لیژنەکەی پەرلەمانی توركیا بە سەرۆکایەتی نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، دوای کۆبوونەوەکە نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان لە راگەیەندراوێدا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەت بە " تورکیا دوور لە تیرۆر" لە کۆبونەوەی لیژنەیەکە کۆتایی پێدەهێنرێت کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان دەكرێت.
لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی لیژنەکانی خۆیاندا هەڵسەنگاندن بۆ ڕاپۆرتی کۆتایی دەکەن و دواتر راپۆرتەکە لەلایەن لیژنەی نیشتمانی بۆ هاودەنگی و برایەتی و دیموکراسی دەنگی لەسەر دەدرێت و رەوانەی سەرۆکی پەرلەمان دەكرێت.
لای خۆیەوە، فەتی یەڵدز ئەندامی لیژنەكەی پەرلەمانى توركيا، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا کۆدەنگی لەسەر مافی هیوا هەبووە، بە رۆژنامەنوسانی وت، گەیشتوینەتە کۆدەنگی، ئەمەش دەخرێتە ناو راپۆرتەکەوە، بێگومان ناتوانین وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەینەوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو راپۆرتەکە تەواو دەبێت، وەڵامی هەموو پرسیارەکانتان دەست دەكەوێت.
جەختیشكرد لەوەی، گەیشتوینەتە کۆدەنگی لەسەر مافی هیوا، هیچ کێشەیەك نییە، ئەوەش لە راپۆرتەکەدا دەخرێتە ڕوو. لەكاتی پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا باسی مافی هیوا کراوە، ئەم راپۆرتە راسپاردەیەک لەخۆدەگرێت بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستوری
