بەوێنە: خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان سفرەی نان خواردنەکەیان سووتاند

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەشێک لە خاوەنپێداویستیەکان وەک ناڕەزاییەک لە خراپی دۆخی ژیانیان، ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانی سفرەیەکی نانخواردنیان سوتاند و ڕایانگەیاند، سەرباری بوونی خێر و بێرێکی زۆر و زەوەندە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە گوزەرانێکی زۆر نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن.

نوێنەری خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە بەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو مانگێک گرفت و کێشە بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دروست دەکرێت و چەندین جار دەدرێنەوە بە لیژنە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناڕەزایی دەردەبڕن لە دەسەڵاتێک کە ڕۆژانە ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان دەکات بە دۆزەخ.

ڕوونیشیکردەوە، بەم مانگی رەمەزانە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان برسین و گیرفانیان بە تاڵە و وەک پێویست نان نییە بیخۆن و ئەوەی کە ماوە تەنها ئەوەیە کە زیندوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا چەند جارێک خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان گردبوونەتەوە و نالەباری و خراپی دۆخی ژیان گەیاندووەتە بەرپرسان و پەرلەمان، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان نەدراوەتەوە بۆ باشترکردنی گوزەرانیان.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏‏أشخاص يقفون‏، و‏نار‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏نار‏‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏نار‏، و‏أحذية‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار