هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ، نامه‌یه‌کى دهستنوسى بۆ جۆ بایدن جێهێشتووه، به‌ڵام روون نییه که چى تیادا نوسیوه. که‌ناڵى سى ئێن ئێن بڵاویکرده‌وه، به‌پێى نه‌ریتى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، هه‌موو سه‌رۆکێک نامه‌یه‌کى ده‌ستنوس بۆ سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى وڵاته‌که بهجێدهێڵێت تا رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونیدا، بیخوێنێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێى زانیارییه‌کانى سى ئێن ئێن، به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایی، نامه ده‌ستنوسه‌کان هیواى به‌ختێکى باشى تیادایه بۆ سه‌رۆکه نوێیه‌کان. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20ى کانونى دووه‌مى 2021 دۆناڵد تره‌مپ له کۆشکى سپى وتارى ماڵئاوایى خوێنده‌وه و تیایدا، به‌بێ ناوهێنانى جۆ بایدن، هیواى به‌ختێکى باشى بۆ ئیداره‌ى داهاتووى ئه‌مریکا خواست. رۆژى 3ى 11ى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان به به‌ده‌ستهێنانى زیاتر له 81 ملیۆن ده‌نگى هاوڵاتیان و 306 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردن رکابهرییهکهى له دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان برده‌وه. له به‌رامبه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ زیاتر له 74 ملیۆن ده‌نگى هاوڵاتیان و 232 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌ستهێنا و شکستى هێنا به‌رانبه‌ر رکابه‌ره دیموکراتییه‌که. بڕیاره ئه‌مشه‌و کاتژمێر 7:30 خوله‌ک به‌کاتى هه‌رێمى کودرستان جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا سوێندى یاسایى بخوات.
هاوڵاتى کۆشکى سپى بڵاویکرده‌وه، تره‌مپ و میلانیاى هاوسه‌رى کاتژمێر (چوارى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌کاتى هه‌رێمى کوردستان) هه‌شتى به‌یانى به‌کاتى ئه‌مریکا به یه‌کجارى ماڵئاوایى ده‌که‌ن و به‌ره‌و فلۆریدا به‌ڕێده‌که‌ون. کۆشکى سپى بڵاویکرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و میلانیا تره‌مپ خانمى یه‌که‌مى پاش ئه‌وه‌ى کۆشکى سپى جێده‌هێڵن له ویلایه‌تى فلۆریدا نیشته‌جێده‌بن. دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، وتارێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا باسى دهستهکهوتهکانى ئیداره‌که‌ى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنیشى بۆ ئیداره‌که‌ى بایدن خواست. بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بایدن مه‌ڕاسیمى ده‌ستبه‌کاربوونى له کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ به کاتى ئه‌مریکا (کاتژمێر حه‌وتى نیوى شه‌و به کاتى هه‌رێمى کوردستان) بۆ رێکبخرێت و ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستبکرێت، به‌ڵام تره‌مپ و میلاناى هاوسه‌رى ئاماده نابن و مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکاو خێزانه‌که‌ى به‌شدارى ده‌که‌ن. له 3ى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوودا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا بایدن سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
هاوڵاتى دوو فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی52ى سوپاى ئاسمانى ئه‌مریکا له ئاسمانى ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و که‌نداوى فارس به‌ڕێکه‌وتوون. رۆژنامه‌ى "یه‌دیعوت ئه‌حرانۆت"ى ئیسرائیلى بڵاویکرده‌وه، دوو فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئێف16وه پشتیوانى ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که ئه‌وه پێنجه‌مین جاره له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی٥٢ى ئه‌مریکى به‌ره‌و که‌نداوى فارس بجوڵێت. دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى دوورمه‌وداى ئێران له نزیک که‌شتى فڕۆکهههڵگرى نیمیتز-ى ئه‌مریکى له زه‌ریاى هیندیدا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێرشانه بدۆزێته‌وه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به کۆشکى سپى وه‌کو 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا،ژماره‌یه‌ک بڕیارى تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه له گرنگترینیان" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه". به‌پێى میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و بڕیارانه‌ى بایدن واژۆیان له‌سه‌ر ده‌کات، پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راگیراون، به‌ڵام بایدن ده‌یه‌وێت به په‌له و دووباره کار به‌و بڕیارانه بکرێت. 1. گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتننامه‌ى پاریس تایبه‌ت به که‌شوهه‌وا، که پێچه‌وانه‌ى تره‌مپه و پێشتر لێى کشاوه‌ته‌وه. 2. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى گه‌شتکردنى هاووڵاتییان له ژماره‌یه‌ک وڵات بۆ ئه‌مه‌ریکا، که پێشتر تره‌مپ ده‌ریکردووه. 3. منداڵانى کۆچبه‌رانى مه‌کسیکى له دایک و باوکیان جیاناکرێنه‌وه. 4. به‌کارهێنانى ده‌مامک له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و ئامرازه‌کانى گواستنه‌وه، ده‌بێته ناچاری، که پێشتر تره‌مپ رێگر بووه له‌و بڕیاره. 5. خێراکردنى هه‌ڵمه‌تى کوتان دژى په‌تاى کۆرۆنا له وڵات. 6. خستنه‌ڕووى پلانێکى تایبه‌ت به پشتیوانیکردنى ئابوورى وڵات، به به‌هاى 1.9 تریلیۆن دۆلار.
هاوڵاتى نوام چۆمسکى ڕ‌ۆشنبیرى ناودارى ئه‌مریکا له سمینارێک له زانکۆى ڕۆژئاڤا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد شۆڕشى ڕۆژئاڤا “په‌رجو” (موعجیزه)یه و به‌هایه‌که که پێویسته کورد به جیهانى بناسێنێت و ده‌شڵێت:" سیاسه‌تى بایدن جیاواز ده‌بێت له تره‌مپ و به تورکیا ناڵێت برۆ کورده‌کان بکوژه". نوام چۆمسکی، ڕ‌ۆشنبیرى ناودارى ئه‌مریکا، به شێوه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس، به‌شدارى سمینارێکى زانکۆى ڕۆژئاڤا له شارى قامشلۆ بوو، که به ده‌یان که‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیر‌و خوێندکار تێیدا ئاماده‌بوون. نوام چۆمسکى له سمیناره‌که‌دا ڕوانگه‌ى خۆى له‌سه‌ر شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان باسکردو وتى:" ڕۆژئاوا له دۆخێکى زۆر دژوار دایه، کێشه‌ى سه‌ره‌کیى ئه‌وه‌یه که به چ شێوه‌یه‌ک له هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا که به ئه‌رێ کردنى ئه‌مریکا ئه‌نجامده‌درێت، ڕزگارى بێت، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ڕ‌ژێمى دڕنده‌ى ئه‌سه‌د هه‌یه، مانه‌وه‌ى ڕۆژئاوا تا ئه‌م قۆناغه‌ش “په‌رجۆ” (موعجیزه)ـیه، ئه‌زمونى ڕۆژئاوا پیشانیدا که پشتیوانیى نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌کرێت". ناوبراو وتیشى:" بایدن بێ فشارى گه‌ل، هه‌مان سیاسه‌تى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا په‌یڕه‌و ده‌کات، له‌وانه‌یه سیاسه‌تى له ترامپ جیاواز بێت، به‌ڵام نه ئه‌وه‌نده‌ش، بۆیه پێویسته هه‌مووان فشار بخه‌نه سه‌ر بایدن، هه‌رچه‌ند باوه‌ر ناکه‌م بایدن وه‌ک ترامپ دڕنده بێت، باوه‌ر ناکه‌م به تورکیا بڵێت که بڕۆ داگیر بکه و کورده‌کان بکوژه".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا به‌شێوه‌ى ناراسته‌وخۆ جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى پێکوشت ئاشکرا ده‌کات. پنتاگۆن له راپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ى بههکردووه که ساڵى رابردوو چه‌کى جۆرى "AGM-179A" بۆ ئامانجه نهێنییه‌کان و بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و ئۆتۆمبێله‌کان و ماتۆر به‌کارهێنراوه. چه‌که‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى لۆکهید مارتنى ئه‌مریکیه‌وه دروستکراوه و خاوه‌ن پێکانێکى ورد و کێشێکى قورسه و له‌یه‌ک کاتدا به سیستمى تیشکى خوار ره‌نگى سور و سیستمى لێزه‌رى کارده‌کات. چه‌که‌که له رووى به‌کارهێنانه‌وه له دۆخه خراپه‌کانى که‌ش و هه‌واو و بوونى هه‌ڕه‌شه و دروستکردنى ته‌شویش له‌سه‌رى به ئاسانى به‌کاربهێندرێت و له ئۆپراسیۆنه نهێنییه‌کان و هاوبه‌شه‌کانى سوپا و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا به‌کارهێندراوه. کوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆکى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدادى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وکات ئه‌مریکا جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى ئاشکرانه‌کرد که له ئۆپراسیۆنه‌که‌دا و له‌لایه‌ن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه به‌کارهێندراوه.
هاوڵاتى ئه‌مریکا بریاریدا ژماره‌ى سه‌ربازانى له عێراق که‌مبکاته‌وه بۆ دوو هه‌زارو 500 سه‌رباز. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، پنتاگۆن بریاریدا هێزه سه‌ربازییه‌کانى له عێراق که‌مبکاته‌وه ئه‌مریکا نزیکه‌ى 4 هه‌زارو 200 سه‌ربازى له عێراقدا جێگیر کردبوو له‌گه‌ڵ ده‌یان راوێژکارى سه‌ربازى و مامۆستاى مه‌شق بۆ راهێنان به هێزه عێراقییه‌کان. پنتاگۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به دوو قۆناغ هێزه‌کانى ده‌کشێنێته‌وه له عێراق.
هاوڵاتى جێگره‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌باره‌ى راگواستنى ئاشتییانه‌ى ده‌سه‌ڵات دڵنیایى دا و رایگه‌یاند:"هاوڵاتیانى ئه‌مریکا که‌متر له‌وه‌یان شایسته نیه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021 مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ڵێنیداوه پرۆسه‌ى مێژویى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتییانه جێبه‌جێبکرێت، راشیگه‌یاندوه هاوڵاتیانى ئه‌مریکا شایسته‌ى له‌وه که‌متر نین. مایک پێنس راشیگه‌یاند:" به‌داخه‌وه هه‌مو روداوه‌کانى 6-ى ئه‌م مانگه‌مان بینى که روداوى نه‌خوازراوبون، ئه‌وه‌ى مایه‌ى دڵخۆشییه دوێنێ سه‌رۆک تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له‌کاتى خۆیدا (20-ى ئه‌م مانگه) و به‌شێوه‌ى ئاشتییانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هه‌روه‌ها پێنس باسى له‌وه‌شکرد له‌رۆژى راده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ریه‌ک له جۆ بایدن و کامالا هاریس وه‌ک سه‌رۆک و جێگر سوێندى یاسایى ده‌خۆن و پرۆسه‌که به‌و جۆره‌ى که له‌مێژوودا به‌ڕێوه‌چووه به‌رده‌وامده‌بێت. هاوکات، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مریکا چاوى به سه‌دان سه‌ربازى گاردى نیشتیمانى که‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ى بیناى کۆنگرێس و سوپاسى کردن بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئه‌و شوێنه.
کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا خێزانێکى په‌نابه‌رى عێراقی، که‌له‌چنگى شه‌ڕو کوشتارى جه‌نگ، ووڵاته‌که‌یان جێ هێشتوه‌و ئێستا له‌شارى (هۆڵ)ى وو‌ڵاتى به‌ریتانیا ده‌ژین ده‌ڵێت:" ژیانم هاوشێوه‌ى دۆزه‌خه‌و هیچ جیاوازى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى خه‌ڵکى عێڕاق و سوریا". پاش به‌رپابونى جه‌نگى نێوخۆ، له‌عێڕاق و سوریا، له‌ساڵى ، 2012 (ئینتسار حه‌سه‌ن)ى ته‌مه‌ن 55ساڵ و چوار له‌منداڵه‌کانی، له‌لایه‌ن ڕێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، بهفهرمیى و شێوه‌یکى یاسایی، هێندراون بۆ شارى (هۆڵ)، له‌به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ى گه‌یشتونه‌ته به‌ریتانیاو له‌خانویه‌کدا جێگیر کراون. دایکى چوار منداڵه‌که ده‌ڵێت": ڕه‌وشى ته‌ندروستیم تێک چووه، به‌هۆى ئه‌و خانوه‌ى تێدا نیشته‌جێن، چونکه هه‌موو ته‌ڕه‌شوع و شێیو که‌ڕوو لێداوه، به‌و هۆیه‌وه ناتوانم به‌باشى هه‌ناسه بده‌م و شه‌وان ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بم". هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ په‌نجه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى پاک بێت، خانوه‌که زۆرسارده‌و سیسته‌مى گه‌رم که‌ره‌وه‌ى له‌کارکه‌وتوه. ئه‌و ژنه نه‌ساغه که‌له‌ناو جێگاوه بۆ ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌ن دواوه ده‌ڵێت:" زۆرێک له‌خزمه‌کانم له‌شه‌ڕى عێڕاقدا کوژراون، بۆیه ئێمه گوستمانه‌وه بۆ سوریا‌و له‌وێش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، خواردن و په‌ناگه‌مان بۆ دابینکرا". هاوکات دایکى ئه‌و چوار منداڵه ده‌شڵێت:" دواى به‌رپابونى جه‌نگیش له‌سوریا، بۆ ده‌ربازبون له‌مه‌رگ، جارێکى دیکه هه‌ڵاتین و ئه‌وجاره له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه هێندراینه ئه‌م شاره‌ى به‌ریتانیا، به‌ڵام له‌ڕاسیتدا له‌جیاتى ئارامیى و سه‌لامه‌تی، ژیان له‌شارى (هۆڵ)و له‌و خانوه‌دا، وه‌ک دۆزه‌خ وایه‌و هیچ جیاوازیه‌کى نیه له‌گه‌ڵ ژیانى سوریا‌و عێڕاق". ئینتسار حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕه‌وشى ته‌ندروستى به‌رو خراپتر ده‌چێت به‌هۆى نه‌شیاوى ئه‌و خانوه‌ى تێدان" ناتوانم به‌ته‌واوى ڕێ بکه‌م ونان بخۆم و قسه بکه‌م، من ئێستا ژنێکى نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. من به‌درێژایى شه‌و بیرده‌که‌مه‌وه خه‌م ده‌خۆم له‌و ڕه‌وشه‌ى تێداین، به‌هۆى ئه‌و خانوه ته‌ڕه‌شع و شێدار‌و پێ له‌که‌ڕووه". ئه‌و خێزانه ده‌ڵێن، هه‌شت ساڵ له‌مه‌به‌ر، له‌کاتى گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌و خانوه‌یان بۆ به‌کرێ گیراوه له‌خاوه‌ن خانویه‌کى تایبه‌ت، هه‌رئه‌وکات پێیان وتوون که زۆرسارده‌و ده‌له‌رزین له‌سه‌رمان، چونکه گه‌رمکه‌ره‌وه‌کانى ئیش ناکه‌ن، له‌ماوه‌ى ئه‌و هه‌شت ساڵه‌دا، هیچ کارێکى نۆژه‌نکردنه‌وه، له‌و خانوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و ژنه عێڕاقیه ده‌شڵێت، ده‌بێ بگوازرێمه‌وه بۆ خانویه‌کى گونجاوتر، که‌بۆ که‌م ئه‌ندامان بشێت، چونکه من خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم. به‌ڵام له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى ڕابردودا، ناوم له‌لیستى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى دایه بۆ وه‌رگرتنى خانویه‌کى دیکه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، خاوه‌نى ئه‌و موڵکه‌ى ئه‌و خێزانه لێى نیشته‌جێن ده‌ڵێ، کاتێک ئه‌و خانوه‌ى داوه به‌کرێ بۆ ئه‌و خێزانه، خانوه‌که تازه‌و نۆژه‌نکراوه بووه، چه‌ند جارێکیش هه‌وڵى داوه‌و کرێکار‌و وه‌ستاى ناردوه بۆ باش کردنى خانوه‌که، به‌ڵام ئه‌و ماڵه عێڕاقیه، ڕێگایان نه‌داوه ده‌ستکارى بکه‌ن و که‌س بچێته ناوه‌وه کارى تێدا بکات. ووته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى هۆڵ، باس له‌وه ده‌کات، که‌ئه‌وانیش تیمێکى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ییان ناردوه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ئه‌و خانوه، به‌ڵام ئه‌وانیش ڕێگریان لێ کراوه، بچنه ژووره‌و له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه. ئه‌و ژنه به‌ڕۆژنامه‌ى زه‌سه‌نى راگه‌یاندووه که له‌سه‌ر کورسى که‌م ئه‌ندامیه‌و ناتوانێت به‌پلێکانه‌ى ناوه‌و بچێته سه‌ره‌وه، بۆیه زۆرجار له‌جیاتى به‌کارهێنانى قاپشۆرى چێشتخانه‌که‌ی، حه‌وزى گه‌رماوه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنێت له‌خواره‌وه، بۆ قاپ شۆردن. خێزانه‌که ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ کرێ خانوه‌که له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به‌خاوه‌ن خانوه‌که ده‌درێ، ئێستا کرێکه به‌شێکى لێ بڕاوه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه، ده‌بێ خۆمان ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بیده‌ین، ئێمه‌ش نیمانه، بۆیه لێره‌ش ده‌رده‌کرێن و نازانین ڕوو له‌کوێ بکه‌ین. ئێستا ئێمه قه‌رزدارى خاوه‌ن موڵکه‌که‌ین. ووته‌بێژى شاره‌وانى ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و خێزانه ڕێیان به‌تیمى ته‌ندروستیى و ژینگه‌ى ئێمه نه‌داوه، به‌ڵام له‌هه‌وڵداین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگرین و بتوانین شوێنێکى گونجاویان به‌پێى پێویست، بۆ دابین بکه‌ین. له‌به‌رامبه‌ر سکاڵاى ئه‌و خێزانه عێڕاقیه له‌سه‌ر ڕه‌وشیان له‌به‌ریتانیا، به‌شێکى زۆرى خوێنه‌رانى بابه‌ته‌که، سه‌رزه‌نشتى ئه‌و خێزانه‌ده‌که‌ن به‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه خانوه‌که به‌پاک و خاوێنیى و ڕێک و پێکى ڕابگرن. هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن; بۆ پێتان وایه بێنه وو‌ڵاتى ئێمه له‌ناو کۆشک و ته‌لار داتان دابنێین و هاى لایف بژین، کاتێک ناتوانن له‌و ووڵاتانى خۆتان به‌ئارامیى و بێ کیشه بژین. https://www.thesun.co.uk/news/13729019/refugee-mum-hull-hell-iraq/
هاوڵاتى نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى ده‌ستیکرد بهگواستنهوهى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا نیشته‌جێ ده‌بێت. که‌ناڵى NBCى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى جێبه‌جێکردنى کۆشکى سپى له‌رێگه‌ى هێنانى ژماره‌یه‌ک کارتۆنى بۆش ده‌ستیکردوه بهگواستنهوهى که‌لوپه‌له‌کانى دۆناڵد تره‌مپ، خێزان و به‌رپرسانى دیکه‌ى ئیداره‌که‌ى و که‌لوپه‌له‌کانى سه‌رۆک و خێزانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ى (Mar-a-Lago) له‌ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌گوازرێنه‌وه که‌بڕیاره له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ببێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو که تیمى جۆ بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک ته‌واوى کۆشکى سپى پاک بکرێته‌وه و پرۆسه‌که‌ش له‌ئاڵوگۆڕه‌کانى دیکه‌ى سه‌رۆکایه‌تى جیاواز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى دواى توشبونى تره‌مپ به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر له 40 که‌سى دیکه‌ش له‌نزیکه‌کانى توشى هه‌مان نه‌خۆشى بون. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌کان نزیکه‌ى نیو ملیۆن دۆلارى تێده‌چێت، بڕیاریشه دواى ئاهه‌نگى ده‌ستبه‌کاربون، بایدن له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له "Blair House"ـى واشنتن بمێنێته‌وه تا ته‌واوبونى پرۆسه‌ى پاکردنه‌وه‌که.
هاوڵاتى میدیاکانى ئه‌مریکا ئاشکرایان کرد که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌کار خرا به‌هۆى ئه‌و پشێوییه‌ى که له رۆژى په‌سه‌ندکردنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى له کۆنگرێس روویداو تره‌مپ هانى خۆپیشانده‌رانیدا بچنه سه‌ر کۆنگرێس. میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا رایانگه‌یاند به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى نانسى پێلۆسى خوێندییه‌وه ده‌نگدانى له‌کارخستن 232 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگى نه‌خێر بووه. له‌و 232 ده‌نگه 10 ئه‌ندامى کۆمارییه‌کان بوو، که به‌به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ له‌کارخستنى تره‌مپ و چوار ئه‌ندامى به سپێتى ده‌نگیاندا. ساڵى 2019 کاتێک بۆ یه‌که‌مینجار پرۆسه‌ى له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى تره‌مپ له‌سه‌ر که‌یسێکى تر ده‌ستى پێ‌کرد هیچ ئه‌ندامێکى نوێنه‌ران له کۆمارییه‌کان دژى تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا. ئێستا پرۆسه‌ى له‌کارخستن بۆئه‌وه‌ى بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نى پیران ده‌نگى له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام میتچ ماککۆنیل، سه‌رۆکى زۆرینه‌ى کۆمارییه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نى پیران، دووپاتیکرده‌وه که هیچ فرسه‌تێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران نییه پێش 20ى کانوونى دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 که رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆو بایدن-ى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مه‌ریکایه. بۆیه له‌کارخستنى (ئیمپیچمێنت)ى دووه‌مى تره‌مپ وه‌ک جارى یه‌که‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانه‌وه شکست ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کات نه‌ماوه بۆ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پیران. ده‌نگدانى سه‌رکه‌وتوو پێویستى به 2 له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامانى پیرانه که له‌ئێستادا 67 ده‌نگ به‌ره‌و ژوورى ده‌وێت. جا پێویسته جگه له مایک پێنس که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانه، 16 ئه‌ندامى تر‌ى پیران له‌کۆمارییه‌کان له‌گه‌ڵ دیموکراته‌کان بن ئه‌وکات ده‌توانن تره‌مپ بخه‌ن.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا بڵاویکرده‌وه عه‌بدولعه‌زیز محمدداویى سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبییان خستۆته لیستى تیرۆره‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا له‌دژى حه‌شدى شه‌عبى له‌کاتێکدایه، چه‌ند رۆژێک به‌رله‌ئێستا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر فالح فه‌یاز سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا سه‌پاند. خستنه لیستى تیرۆر لاى ئه‌مریکییه‌کان ده‌بێته‌هۆى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆى ناوبراو له‌ئه‌مریکا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى و کێشه بۆ هه‌ژماره بانکییه‌کانى و گواستنه‌وه‌ى موڵکدارێتى دروستده‌بێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندکرد که مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبدات به پێى مادده‌ى 25ى هه‌موارکراوى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکی، تره‌مپ له‌کاربخات، به‌ڵام پێنس ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. بۆ ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر مادده‌ى 25ى هه‌موارى ده‌ستوورى ئه‌مه‌ریکا جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى تره‌مپ پێویسته به نووسراوێک ئه‌وه رابگه‌یه‌نن که تره‌مپ له توانایدا نییه ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌ببات، به‌ڵام مایک پێنس جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. مایک پێنس له‌نامه‌یه‌کدا بۆ نانسى پیلۆسى ده‌نوسێت:" هه‌شت رۆژى ماوه تێرمى سه‌رۆکایه‌تى تۆ و ئه‌ندامانى دیموکراته‌کان داواده‌که‌ن که من و کابینه‌که مادده‌ى 25 هه‌موارکراوى ده‌ستوور به‌کاربهێنین. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێوشوێنه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان ده‌ستوره‌که‌ماندا نییه‌و ناگونجێت". بڕیاره رۆژى 20ى کانونى دووه‌م که ته‌نها حه‌وت رۆژى ماوه، جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا بگاته کۆشکى سپى و سوێندى یاسایى بخوات.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ک ماوه‌ى ساڵێکه نرخى نه‌وت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته. به‌پێى نرخى بۆرسه‌ى جیهانى، ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 56 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکیش 52 دۆلار و 67 سه‌نته. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٥٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥١ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشرا.
سامان مەجید برێت مەکگۆرگ نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش پۆستێکی نوێ لەئیدارەی جۆبایدن وەردەگرێت کەتایبەتە بەئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەمەش دیسانەوە ئەو کارەکتەرەی هێنایەوە بەرباس کە زیاتر لەچوار ساڵ لەگەڵ کورددا لەپرسی شەڕی داعشدا لەپەیوەندیی توندوتۆڵدا بووە. برێت مەکگۆرک کەسێکی مەیدانی بوو، چەندین جار سەردانی هەولێرو سلێمانی و قامیشلۆو رەققەو چەندین ناوچەی تری کردووە بۆهێزکردنی شەڕی دژ بەداعش، بەتایبەتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەبوو لەگەڵ کوردانی رۆژئاڤای کوردستان، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا. برێت مه‌کگۆرگ له‌ساڵی 1973 لهبیتسبێرگی ویلایه‌تی پنسلڤانیا له‌دایکبووه، لەکابینەکانی بوش و ئۆباما‌و ترەمپدا پۆستی پێدراوە، ساڵی 1991 کۆلێژی یاسای له‌زانکۆی کۆڵۆمبیا ته‌واوکردووه‌و ساڵی 1999ش له‌هه‌مان زانکۆ بووه‌ته مامۆستا و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه. مەکگۆرک دیپلۆماسییەکی دیار‌و شارەزای ئەمریکایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لەدۆسیەی عێراق، سوریا‌و ئەفغانستان کاریکردووە کەسایەتییەکی دیپلۆماتکارو ئاکادیمییە و بەشی یاسای تەواو کردووە. مەکگۆرگ بایەخی بەنیگەرانییەکی تورکیا نەدەدا لەسەر رۆژئاڤا لەسەرەتای ساڵی 2016 و وەک بەشێک لەهەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، مه‌کگۆرگ سەردانی بەرپرسانی رۆژئاڤای کوردستانی کرد‌و لەوکاتەشەوە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژئاڤا هەبوو، بۆچوونەکانی ئەو لەواشنتن بووەهۆی دروستکردنی ئەڵقەیەکی پەیوەندی هاوکاری سەربازیی، لۆجستی و تائاستێکی کەمتریش پەیوەندی دیپلۆماسیی نێوان ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەری کە بەکۆتاییهێنان بەداعش لەباکوری سوریا‌و دروستکردنی پشتێنەیەکی ئارام لەو ناوچەیەدا کۆتاییهات. لەماوەی کارکردنیدا مەکگۆرک لەچوارچیوەی پلانی رووبەڕووبوونەوەی داعش، هاوکاری کوردانی رۆژئاڤای کرد، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی تورکیا، لەو ماوەیەدا چەند پەرلەمانتارو پارێزەرێک لەتورکیا، داوایان لەدادگای باڵای ئەو وڵاتە کرد، برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش، دەستگیربکرێت، بەھۆی ئەوەی یارمەتی ھێزەکانی یەپەگەی داوەو بۆتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا. ئەو کەسانە داوایان کردبوو لەئەگەری نزیکبوونەوەو بینینی مەکگۆرک لەخاڵە سنورییەکانی نێوان تورکیا-عێراق، تورکیا-سوریا، دەستبەجێ دەستگیربکرێت، بە تۆمەتی ئەنجامدانی یاری مەترسیدار بەدەستکەوت و سەروەرییەکانی تورکیاوە. بەپێی یاداشتەکە، برێت مەکگۆرکـ، چەکی داوە بەیەکینەکانی پاراستنی گەل و راھێنانی پێکردوون ئەوەشیان وەکو مەترسی لەسەر «سەقامگیری ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا» ناوبردبوو. پێشتر چەندجارێک تورکیا رەخنەی لەئەمەریکا گرتبوو، بەھۆی ھاوکاری ئەو وڵاتە بۆ شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و چەندجارێک بەرپرسانی ئەو وڵاتە مەکگۆرکیان تۆمەتبارکردووە. بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن کە هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژاوای کلوردستان بکێشێتەوەو دواتر تورکیا دەستی گرت بەسەر چەند شارۆچیەکەی سنوویدا، ئەوەش نیگەرانی مەکگۆرکی لێکەوتوەوە دەستی لەکارکێشایەوە. برێت مەکگۆرک پێش رێکەوتنەکەی ترەمپ و ئەردۆغان وردەکاری پلانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا ئاشکراکرد و وتی «ئەوە هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، دوژمنانی واشنتن ئه‌و بۆشاییه پڕده‌که‌نه‌وه که دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا درووست ده‌بێت». ئامبەرین زەمان، کە کچە رۆژنامەنووسێکی تورکە لەمیانی بابەتێکدا لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر بڵاویکردەوە لەسەربەندی ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا‌و برێت مەکگۆرگ، ئاماژەیکردبوو رۆژنامەیەکی لایەنگری حکومەتی تورکیا مەکگۆرک-ی بە «بکوژ» وەسفکردووە. ئاماژەی بەوەش کردبوو شاراوە نییە کە تورکیا توڕەیە لە هاوپەیمانێتی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سەردانە ئاشکرا‌کانی مەکگۆرگ بۆ شارەکانی ناوچە کوردییەکان، کە لەوێ لەگەڵ فەرماندەکانی یەپەگە کۆدەبێتەوە کە باوەڕدەکرێت ئەوان وەکو بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان کردبێت بەشەڕکردن لەدژی تورکیا. ئاماژەشی کردبوو تورکیا وا خەیاڵ دەکات کە ئەمەریکا و مەکگۆرگ بناغەی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دادەمەزرێنن. هەروەها وتبووی «بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە سیاسەتی ئەمەریکا بریتیە لە شکستپێهێنانی داعش و یەپەگەش باشترین هاوبەشی ئەمەریکایە بۆ جێبەجێکردنی ئەو کارە». مەکگۆرک و نەوشیروان مستەفا سلێمان عەبدوڵا یونس، نوسەر و رۆژنامەنوس دەگێڕێتەوە ساڵی 2017 ئەو ماوەیەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کرا و دۆناڵد ترەمپ و کۆمارییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە نوسێنێکدا کە پیش‌تر بڵاویکردۆتەوە دەڵێت «کاک نەوشیروان لەلەندەن بوو، لە یەکێک لە سەردانەکانمدا بۆ لای پرسیارێکی کرد لام سەیر بوو، زۆر بە پەرۆشەوە لێی پرسیم و داوای‌کرد کە لە ڕێگەی دکتۆر، بەرهەمەوە پرسیاری بۆبکەم ئایا برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ شەری داعش له پۆستەکەی دەمێنێتەوە یا دەگۆڕدرێت». لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چییە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت «منیش لە کاک نەوشیروانم پرسی، ئەو پرسیارەت بۆ چیە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز دەکەی بگۆڕێت ؟ کاک نەوشیروان وتی بێگومان حەز دەکەم نەگۆڕێ و بمێنێتەوە، منیش وتم باشە بۆچی کاک نەوشیروان خۆ ئەو پیاوە زۆر دژی تۆ و گۆڕانە، لەکێشەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوێستی دژی ئێوە بوو، لەوەڵامدا کاک نەوشیروان وتی گرنگ نیە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چیە و چۆنە، بەڵام مەکگۆرک پەیوەندی لەگەڵ رۆژئاڤای کوردستان زۆر باشەو مانەوەی ئەو بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سودی زۆر دەبێ ، بۆیە خۆزگە نەئەگۆڕدرا». سلێمان عەبدوڵا یونس دەڵێت: «کاک نەوشیروان وتی گرنگ نییە هەڵوێستی لەسەر خودی من یا گۆڕان چییە و چۆنە، بەڵام مانەوەی مەکگۆرک بۆ ئەزموونی کانتۆنەکان و رۆژئاڤا سوودی زۆر دەبێت». کاری نوێی مەکگۆرگ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەینی رابردوو برێت مەکگۆرکی وەکو رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد. کاری سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی هاوکاریکردن و پێدانی ئامۆژگارییە بەسەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، هاوکات رێکخستنی ئەو سیاسەتانەیە لەنێو دامەزراوەکانی حکومەتدا. برێت مەکگۆرک و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لەژێر فەرمانی جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی «هاوکاریی سەرۆکی ئەمریکاو جێگرەکەی دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا». سولیڤان لەئیدارەی ئۆباما لە 2013 تاوەکو 2014 راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو، هەروەها لە 2011 تاوەکو 2013 بەڕێوەبەری پلانی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو. جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی کارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، «رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەپاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەمان». برێت مەکگۆرک لەتویتێکدا لەبارەی پێدانی ئەو پۆستە پێی، دەڵێت، لەدەیەی رابردوودا لەگەڵ جۆ بایدن خزمەتی کردووە و «ئەو سەرکردەیەکە کە لەم دۆخە هەستیارەی مێژوودا پێویستمانە». مەکگۆرک و هەرێمی کوردستان برێت مەکگۆرک رۆڵی هەبووە لەپێدانی چەک بەهێزەکانی پێشمەرگە بۆ شەڕی داعش، بەڵام پشتیگریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی نەکرد. بەڵام لەدوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، برێت مەکگۆرک رایدەگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانی لەحکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات. مەکگۆرک لەتویتێکدا لەهەژماری فەرمیی خۆی لەتویتەر لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا وتی «ویلایەتە یەکگرتووەکان ... بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە بۆ کردنەوەی دیالۆگێکی نوێ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە بەپێی دەستوری عیراق». دوای وازهێنانی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم لەتویتێکی تردا وتی «ستایشی بڕیارە مێژووییەکەی بارزانی دەکەین و بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی کاردەکەین». ئەوەش دوای ئەوە هات پەرلەمانی کوردستان یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پەسەندکرد، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاراستەکردن و رایگەیاند لەدوای 1ی تشرینی دووەم لەپۆستەکەی بەردەوام نابێت. مەکگۆرک هەروەها لەتویتەکەیدا وتبووی «ویلایەتە یەکگرتووەکان پاڵپشتی حکومەتێکی بەهێز لەهەرێمی کوردستان دەکات لەعێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ‌دا».
