هاوڵاتى به سه‌دان که‌س له دانیشتوانى شارۆچکه‌ى که‌رڤاچار له‌به‌رده‌م که‌نیسه دێرینه‌که‌یاندا نزایان بۆ قوربانیه‌کانیان کرد دوایینجار نوێژیان تێدا کرد، دواجاریش ئاگریان له شارۆچکه‌که به‌رداو چۆڵیان کرد، ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر کۆنترۆڵى ئازه‌ربایجان. به‌ر له گه‌یشتنى سوپاى ئازه‌ربایجان بۆ ناوچه‌کانیان، گوندنشینه ئه‌رمه‌نیه‌کانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى ئارتساخ، ئاگریان له ماڵ و کێڵگه‌و زه‌وییه‌کان به‌رداو بۆ هه‌میشه چۆڵیان کرد، که بڕیاره له سبه‌ینێ 15ى مانگه‌وه به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که بێته ناوییه‌وه وه‌ک ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى له به‌رامبه‌ر هاتنى سوپاى ڕوس و ئازه‌ربایجان بۆ کۆنترۆڵکردنى ئه‌و شوێنانه‌ى پێشتر به‌ده‌ست ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه بووه، به هه‌زاران که‌س ئاگریان له ماڵه‌کانیان به‌رداو به‌ره‌و سه‌نته‌رى شاره‌کانى ئارتساخ به‌ڕێکه‌وتن. ڤیج مکراتچیان ده‌ڵێت:"نامه‌وێت هیچ شتێک بۆ ئه‌و تیرۆریستانه جێبهێڵم که خوشک و براکانى منیان کوشت و ماڵه‌که‌میان تاڵان کرد". خاوه‌نى یه‌کێک له‌و ماڵانه به‌ده‌م هه‌ڵته‌کاندنى خانووه دارینه‌که‌یه‌وه باسى له‌وه ده‌کرد، "ناتوانم ماڵه‌که‌م بۆ تورکه‌کان جێبهێڵم". ئاگربه‌ستى یه‌ریڤان و باکۆ به چاودێریى مۆسکۆ، دواى نزیکه‌ى حه‌وت هه‌فته له شه‌ڕو پێکادانى قورس له ئارتساخ هاته کایه‌وه، که ناوچه‌ى شاخاوى جێناکۆکه و بۆ ماوه‌ى ده‌یان ساڵ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى قه‌وقاز کێشه‌ى له‌سه‌ره، سوپاى ئه‌رمینیاش بڵاویکرده‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا دوو هه‌زار و 300 سه‌ربازیان کوژراون. پێى ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌که، سوپاى ئازه‌ربایجان له‌و شارانه‌دا ناکشێته‌وه که به هاوکاریى سوپاى تورکیا له ئارتساخى داگیر کرد، ته‌واوى هه‌رێمه‌که‌ش ده‌که‌وێته ژێر کۆنترۆڵى ڕوسیا و هیچ هێزێکى ئازه‌ر و ئه‌رمه‌نى تێدا نامێنێت که له ساڵى ١٩٩١وه له‌ژێر کۆنترۆڵى ئه‌رمینیادایه.
هاوڵاتى جۆرجیا و کارۆلیناى باکور، که دواین ویلایه‌ته‌کان بوون ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تییان به ته‌واوى جیاکرده‌وه، به‌وه‌ش کۆى ژماره‌ى کورسییه‌کانى جۆ بایدن گه‌یشته ٣٠٦ کورسى و دۆناڵد تره‌مپیش گه‌یشته ٢٣٢ کورسی. میدیاکانى ئه‌مریکا رایانگه‌یاند، ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى ھه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و کارۆلیناى باکوریش وه‌ک دوایین دوو ویلایه‌ت بڵاوکرایه‌وه، که بایدن توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى جۆرجیا بباته‌وه، که ١٦ کورسییه، له‌به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ توانى کورسییه‌کانى ویلایه‌تى کارۆلیناى باکور به ده‌ستبھێنێت، که ١٥ کورسییه. له رۆژى ٣ى ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو، پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى ده‌نگدان ده‌ستبه جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان کرا و هه‌ر له سه‌ره‌تاى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیشدا جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان به جیاوازییه‌کى به‌رچاو له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه بوو. تائێستا، دۆناڵد تره‌مپ تویت ده‌کات و ده‌ڵێت:" هێشتا ئه‌نجامه‌کان یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه و ئه‌و براوه ده‌بێت".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند:" تائێستا نازانرێت کێ سه‌رکردایه‌تى قۆناغى داهاتوى وڵات ده‌کات و چاوه‌ڕێین بزانین چى رووده‌دات". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:"چاوه‌ڕوانین بزانین چى ڕوده‌دات له داهاتودا، که‌س نازانێت که ئیداره‌ى داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌بات، کات ئه‌و پرسه یه‌کلاییده‌کاته‌وه". دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا یه‌که‌مجاره له‌باس له ئه‌گه‌رى سه‌کردایه‌تینه‌کردنى ئیداره‌ى داهاتوو ده‌کات، له‌کاتێکدا رۆژانه له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر به‌پرسانى ولایه‌ته‌کان و دیموکراته‌کان به ساخته‌کردنى ده‌نگه‌کان و "دزینى هه‌ڵبژاردنه‌که" تۆمه‌تبار ده‌کات. جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان و رکابه‌رى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان 7ى تشرینى دووه‌م به‌براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 2020ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا دیاری‌کرا و بووه 46 هه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى به‌رزایل رایگه‌یاند:" هه‌موومان ده‌مرین به په‌تاى کۆرۆنا"، ئه مقسانه‌ى هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى تووشى شۆک کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که جائیر بولسنار سه‌رۆکى به‌رازیل، رایگه‌یاند: " پێمناخۆشه ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ى گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن به ڤایرۆسى کۆرۆنا، به‌ڵام هه‌مووان ده‌مرین، سوودى نییه هه‌ڵبێین". تائێستا له وڵاتى به‌رازیل 163 هه‌زار که‌س به ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دان هه‌زارى دیکه‌ش تووشى په‌تاکه بوون که به دووه‌م وڵات داده‌نرێت بۆ له‌رووى گیان له ده‌ستدانه‌وه به کۆرۆنا له دواى ئه‌مه‌ریکا.
