هاوڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵاوە بۆ سەر ئیسرائیل کوژرا

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەشی فریاگوزاری خێرای ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، هاوڵاتییەکی مەدەنی ئیسرائیلی لە شاری "کریان شمۆنا" لە باکووری ئیسرائیل کوژراوە.

حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەکانی رۆژی سێشەممە ٢٦ی ئازاری ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حزبوڵڵا، بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٧ی ئازار، هێرشی مووشەکیان کردۆتە سەر خاکی ئیسرائیل و بە دەیان مووشەک خاکی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج.

بەشی فریاگوزاری خێرای ئیسرائیل رایگەیاند، کرێکاری کارگەیەک بووە بە ژێر دار و پەردووی ئەم کارگەوەو بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوندی "هەبارییە" لە باشووری لوبنان لانیکەم ٧ کەس کوژراون.

دەوترێت هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل ناوەندی فریاگوزاری خێرای حزبوڵڵای لە هەبارییە کردۆتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار