سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەدنان ئەسەدی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق دوای دو هەفتە لەتوشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچونی دۆخی تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی کاریگەری توشبونی بەپەتاکە گیانی لەدەستدا.
دو هەفتەی لەمەوبەر نوسینگەی عەدنان ئەسەدی بڵاویکردبوەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە و بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
عەدنان ئەسەدی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق و یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا بووە.
تائێستا لەعێراق 1001854 (ملیۆنێک و هەزار و هەشت سەد و پەنجا و چوار) کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 15098 (پازدە هەزار و نەوەد هەشت) کەس بەپەتاکە گیانی لەدەستدا..

بابهتی پهیوهندیدار