لاهور شێخ جەنگى: بەشداریى هەڵبژاردنى دیزاینکراو نابین

دوێنێ



 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ یان برایم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. پرسی گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییەکانی تاوتوێ کران. 

باسمان لە بابەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، كە ناکرێت هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بەم جۆرە بێباک بن وە داهاتوی هەرێمی کوردستان بخەنە مەترسییەوە لەپێناو ڕێکنەکەوتنیان لەسەر پۆستە وەزاریەکان. هەروەها جەختمانکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم. مانەوەی کێشەکان بەم جۆرە وا لە هەموو دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانە دەکات کە بەدوا ڕێگەچارەسەری تر لەدەرەوەی خەباتی مەدەنی و خەباتی پەرلەمانی بکەینەوە، 

چونکە لەکاتێکدا کە دەسەڵات بەم جۆرە بێباک بێت و بەداخەوەش هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەر یەکەو  کلکی بەشوێنێکی تر گرێدرابێت و جگە لە قسەی بێکردار بەیەکەوە ئامادەی  بەشداریکردنی هیچ پرۆژەیەک نەبن دژ بەم هەموو نادادیە. بۆیە ئێمەو مانان ناچار دەبین کە بیر لە شێوازی تر بکەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی مافی خەڵک و بوون بە بەدیلی ئەوەی کە لەئێستادا لەسەر ئەرزی واقع داهەیە.

لە تەوەرێکی تردا باسمان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار و گونجاومان بەپێویست زانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، ئەگەر نا وەک بەرەی گەل ئامادەی بەشداریکردنێکی دووبارە دیزاینکراو نابینەوە سەرەڕای ئەوەی کە هەموو ئامادەکاریەکیشمان ئەنجامداوە لە ئێستادا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار