تا كۆتایی ئەمساڵ موچەی تەواو دەدرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

ئارا ئیبراهیم

حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ مووچەی تەواو دابەشكرد بەبێ لێبرین و لە بەغداوە دڵنیایی دەدرێت لەناردنی مانگانەی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، حكومەتی هەرێم پشكی لەسەدا 12.67ی بۆ دیاری كرا لەبەرنبەر ناردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی عێراق و لەسەدا 50ی داهاتە نانەوتییەكان.

پاش 17 جار لە چوونی وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مستەفا كازمی بەڵێنیدا مانگانە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان كۆبوونەوە  و سەرۆكی حكومەت رایگەیاند :» پێمخۆشە بە مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان رابگەیێنم كە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئابووری و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشە كە لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە نامێنێت و بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت».

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:»ئەگەر حكومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی و ناردنی ئەو بەشە بودجەیەی كە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی لەسەری رێككەوتووین، ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی مووچە لە كاتی خۆی و بە تەواوی».

هاوكات، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند :» ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم  بڕیاریدا موچەی مووچەخۆران بەتەواوەتی تەمویل بكرێت و ھیچ بڕە پارەیەكی لێ كەمنەكرێتەوە«.

ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەم بڕیارەی حكومەتی ھەرێم، پاش ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای یاسای بودجەی 2021 عێراق بڕە پارەیەك كە 200 ملیارە وەك سلفەی دارایی بۆ ھەرێم دەنێرێت.

دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدەن كە بەغدا مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم دەكات تا مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەت بێت.

سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى  وت:» بەپێی ئەو بەدواداچون و گفتوگۆیانەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردومانە كە هەرێم داتاو ئامارەكانی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەكانیان پێداون».

هەروەها وتیشی:» بەپێی رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان مستەفا كازمی و حكومەتی هەرێمدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانە دەكرێت تا كۆتایی ساڵ، بەڵام شەش مانگی پێشوو قەرەبوو ناكرێتەوە، واتا دەتوانین بڵێن بەكۆی ساڵەكە مانگانە 100 ملیار دینار دەكات».

سەركەوت شەمسەدین، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دڵنیاییان وەرگرتووە كە تا مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق بێت ئەو برە پارەیە دەنێردرێت بۆ هەرێم، وتیشی:» حكومەتی هەرێم مولزەم كراوە تەنها بۆ مووچە ئەو پارەیە خەرج بكات».

سەركەوت ئەوەشی ئاشكرا كرد كە وەزیری دارایی عێراق تا ئێستاش ئامادە نییە لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە بۆ هەرێم رەوانە بكات، بۆیە بەبریاری مستەفا كازمی لەرێگەی بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەو 200 ملیار دینارە دەنێردرێت.

هاوكات، رێبوار كەریم وەلی، ئەندامێكی دیكەی فراكسیۆنی هیوایە، لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى  جەختی لەوەكردەوە كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و دەستەی دەروازە سنورییەكان و دیوانی چاودێری دارایی قسەیان كردووە، وتیشی:» تا ئێستا بریارەكە ئەوەیە كە مانگانە ئەو 200 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم بكرێت و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی لەسەر نییە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار