دژە تیرۆر: چەکدارانی داعش بازگە دادەنێن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند:" گروپێک لە چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور بازگە دادەنێن دوو کەس برینداردەکەن و چەند کەسێکی دیکە دەڕفێنن".

ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا کە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لەسەر رێگەی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن و ژمارەیەک کەسی دیکەش دەستگیردەکەن".

چەکدارانی داعش بازگەیەکیان داناوە و رێگەیان لەو ئۆتۆمبێلانە گرتووە کە ویستویانە بچنە نێو مەخموور، لە ئەنجامدا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە.

لەماوەی رابردودا هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق زیادیکردوە، کۆتایی مانگی رابردوش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند،  ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و زیانی لێکەوتوەتەوە.

چەکدارانی داعش سوودیان لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەبووە. 

چەند رۆژێک پێش ئێستا هەر لەو ناوچەدا چەکدارانی داعش دوو تاوەری کارەبایان تەقاندووەتەوە.

 17ی مانگی کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەئامانج دەگرن.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار