قوباد تاڵەبانی هێز رەوانەی دەروازە سنوریەكان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەجێگیركردنی خاڵی گومرگی لەدەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی" ئەوانەی لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەكانی حكومەت كاردەكەن".

ئەمڕۆ یەكشەممە، میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە:" بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە رۆژی دووشەممە ٩  ی ٨ ی ٢٠٢١ ھێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەكرێن، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشكێنان و ئەوانەی لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەكانی حكومەت كاردەكەن ."

 وەك ئەو میدیایانە بڵاویانكردووەتەوە:"ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ چاكسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریكردن لە مافی گشتی.".

هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی، دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و چەندین دەروازەی سنووریی فەرمی و نافەرمیی هەیە. بەقاچاخهێنان و بردنی کاڵا لە بەشێکی ئەو دەروازە سنوورییانەوە چەند ساڵێکە وەک بابەتێکی سەرەکی گەندەڵیی باسی لێوەدەکرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار