مێسی بەگریانەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

مێسی بەگریانەوە رایگەیاند:" بارسێلۆنا جێدەهێڵێت". دەڵێت:" ئەگەرێک هەیە بچێتە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی".

ئەمڕۆ یەکشەممە لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئەرژەنتین و یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند:" کە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت".

مێسی ئاماژەی بەوە دا: "هەواڵم داوە بە رێزەوە هەڵسوکەوت بکەم، هیوادارم هەر ئەوەشم لەدوای خۆم بەجێهێشتبێت".

لە کۆنگرەکەدا مێسی وتی: "ئەمساڵ خۆم و خێزانەکەم چاوەڕێمان دەکرد لێرە بمێنینەوە، ئەوە لە هەموو شتێک گرنگتر بوو".

جگە لە قەرەباڵخیی نێو هۆڵی کۆنگرەکە، سەتان هاندەر لە دەرەوەی هۆڵەکە بە جلی ژمارە 10ـی مێسییەوە وەستاون. کۆنگرەکە بە گریان دەستی پێکرد و لە نیوەی قسەکانیشی جارێکی دیکە ئەستێرەکەی بارسێلۆنا خۆی پێ نەگیرا و دەستی بە گریان کرد.

مێسی تەمەنی 34 ساڵە، یەکێکە لە یاریزانە دیار و بەنێوبانگەکانی مێژووی تۆپی پێ کە توانیویەتی چەندی ریکۆرد بشکێنێت. هەروەها شەش جار باڵندۆر و شەش جار خەڵاتی پێڵاوی زێڕێنی بردووەتەوە کە هیچ یاریزانێکی دیکە نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە باڵندۆر و پێڵاوی زێڕین بەدەستبهێنێت.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی مێسی دیار نییە، بەڵام پێشتر ماورێسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دوای یاریی یانەکەی و تروا رایگەیاند، "هەموو راهێنەرێک حەزدەکات سەرپەرشتیی مەشقی باشترین یاریزانەکان بکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار