وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: لەساڵی داهاتوودا هێڵی شەمەندەفەر دروست دەكرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند:" له دوو لیژنه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه‌ی پرۆپۆزهلهكان راپۆرتی خۆیان ئاماده‌كردووه و له‌دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا بڕیاری له‌سه‌ر رێگای ئاسن ده‌درێت و له‌ساڵی ئاینده‌وه ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێكی حكومی پڕۆژه‌ی دووسایدكردنی رێگای نێوان سلێمانی– كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند:" بڕی 60 ملیار دیناری دیكه بۆ پڕۆژه‌كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوودا كۆتایی پێبێت".
سه‌باره‌ت به دووسایدكردنی رێگای نێوان كه‌لار– په‌روێزخان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی هه‌رێم رایگه‌یاند كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌چێته بواری جێبهجكردنهوه.
له‌باره‌ی دروستكردنی رێگای ئاسن وتیشی: " له دوو لیژنه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه‌ی پرۆپۆزهلهكان راپۆرتی خۆیان ئاماده‌كردووه و له‌دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و له‌ساڵی ئاینده‌وه ئه‌و پڕۆژه ستراتیژییه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
دانا عه‌بدولكه‌ریم، سه‌باره‌ت به پێداچوونه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێم وتیشی: "له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێم كراوه و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه ئه‌و كاره له مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت".
