یەکێتی ئەوروپا: ئێران لەپشتی هێرشکردنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکەوەیە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

  هاوڵاتى

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند:" هەمو بەڵگەکان لەبارەی ئەو پەلامارەوە دەڵێن ئێران لەپشتی هێرشکردنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکەوەیە کە لەکەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج".

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی ئەوروپا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" هەمو بەڵگەکان لەبارەی ئەو پەلامارەوە دەڵێن ئێران لەپشتی هێرشکردنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکەوەیە کە لەکەناراوەکانی عومان کرایە ئامانج هیچ بیانویەک بۆ ئەم هێرشە نیە کە هاوڵاتییەکی رۆمانیە و هاوڵاتییەکی دیکەی بریتانیای تێدا کوژرا".

یەکێتی ئەوروپا راشیگەیاند:"  ئەم کردارە تاکلایەنانە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن، هەڕەشە لەئاشتی و ئاسایشی گەلان دەکات و پێویستە بوەستێنرێن".

30 تەموزی ئەمساڵ لەکەناراوەکانی عومان هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە لەلایەن کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانەوە بەڕێوەدەبرا و لەئەنجامدا دو هاوڵاتی بریتانی و رۆمانی تێدا کوژراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار