بافڵ تاڵەبانی بودجەیەك بۆ سلێمانی تەرخاندەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "ئەوەش بەمەبەستی زیاتركردنی توانای دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان بودجەیەک بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی تەرخان كرا".
ئەمرۆ 10ی ئابی 2021. میدیاکانی یەکێتی لە نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاویانکردۆتەوە: " ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی، بودجەیەك بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی تەرخان دەکات".
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، "بەمەبەستی زیاتركردنی توانای دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان و چارەسەركردنی ھەندێك گرفتی تەكنیكی لە سنووری پاریزگای سلێمانی".
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاندووە: "داوامان كردبوو بودجەیەكمان بۆ تەرخانبكرێت بەمەبەستی زیاتركردنی تواناكانمان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ھاوڵاتیان و چارەسەركردنی ھەندێك گرفتی تەكنیكی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەسوپاسەوە لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی، لەلایەن ئیدارەی گشتییەوە بودجەكەمان بۆ تەرخان كرا".
