تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسە هەڵاتوەكان دەردەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دەرکردو داوای لێکردوون بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئابی 2021، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە:" بزوتنەوەی تاڵیبان کەلەئێستادا بەشێوەیەکی دیفاکتۆ حکومڕانی ئەفغانستان دەکات دوای ئەوەی هەموو خاکی وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵکردووە، لەدوایین بڕیاریدا  لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دەرکرد و داوای کردووە بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان".

دوێنێش بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی ئیدارەی حکومڕانی ئەفغانستان دەگرنەدەست تا ئەو کاتەی سیستەمێکی نوێی حکومڕانی لەچوارچێوەی ئەنجومەنێکدا پێکدەهێنرێت کە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی ئەفغانستان وەک حەمید کارزای سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان بەشدار دەبن لە ئەنجومەنەکەدا.

لەئێوارەی 15ی ئاب ەوە هەموو خاکی ئەفغانستان بەشێوەیەکی کرداری کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی تاڵیبان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ئەفغانستان مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، سەرکردەکانی بزوتنەوەکەش دەڵێن هەموو باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرکردەکانی پێشوی وڵات دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.

بەپێی هەواڵێكی (دەنگی ئەمریكا) ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان دەستیلەكاركێشایەوە و وڵاتەكەی جێهێشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار