وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەپێی پلەی وەزیفی ته‌مه‌نی خانەنشینی دیاریكرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەپێی پلەی وەزیفی كارمەندانی پێشمەرگە ساڵی خانەنشینیان دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه واژۆی عه‌مید روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان/ئیداره و میره‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، پله‌ی فه‌ریق له ته‌مه‌نی 63 ساڵی، پله‌ی لیوا 60 ساڵی، عه‌مید 58 ساڵی، عه‌قید 55 ساڵی، موقه‌ده‌م 53 ساڵی، پله‌كانی رائید و نه‌قیب 49 ساڵی، پله‌ی مولازم 45 ساڵ، نایب زابتی هونه‌ری له ته‌مه‌نی 55 ساڵی، نایب زابتی ئاسایی له ته‌مه‌نی 50 ساڵی، پێشمه‌رگه‌ی ئاساییش له‌ته‌مه‌نی 45 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
داواشی له‌سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردوه، لیستی ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌پێی ته‌مه‌ن خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان بكه‌ن.
